رونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن، له دژی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بۆ چۆنیه‌تی رێگه‌دان به میدیاكان بۆ گواستنه‌وه‌ی وتاری ناو مزگه‌وته‌كان وه‌ستانه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی به چه‌واشه‌كاری وه‌سف كرد، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌مجۆره‌یه:
ئه‌گه‌رچی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕیار و رێنماییه‌كی ده‌رنه‌كردوه كه‌پێچه‌وانه‌ی یاسای وه‌زاره‌ت و سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێم بێت،كه‌چی به‌داخه‌وه هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی حزبی كه مه‌لا و مزگه‌وته‌كانی كوردستانیان ته‌نها بۆ كاری حزبی ده‌وێت ،سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی مۆڵه‌ت وه‌رگرتنی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بۆ چونه ناو مزگه‌وته‌كان هه‌ڵایه‌كیان دروست كردوه و ده‌یانه‌وێت وا خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رێگری له‌میدیا و میدیاكاران ده‌كات بۆ چونه ناو مزگه‌وته‌كان،بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌وه رونبكه‌ینه‌وه كه‌وا مزگه‌وته‌كان و مامۆستایانی ئاینی كهوتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كه‌ن به‌شێكن له دامه‌زراوه‌ی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و هه‌موو مزگه‌وته‌كانیش بهتابلۆیهكی گه‌وره له‌گه‌ڵ ناوی مزگه‌وته‌كه نوسراوه (وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان) ،ئه‌وه‌ش له‌یاسای وهزارهتتدا روون و ئاشكرایه ،مزگه‌وت و شوێنه ئاینیه‌كان بۆ عیبادهت دروست كراون و وتاری مامۆستایانی ئاینیش زۆر ئازادانه و بهزوڵاڵی له‌بڵندگۆی مزگه‌وته‌كانه‌وه ده‌گاته هه‌موو خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری مزگه‌وته‌كه‌ی،هه‌روه‌ك چۆن به‌رێز كامل حاجی عه‌لی وه‌زیری ئه‌وقاف چه‌ندین جار له‌وتاره‌كانیدا به‌شانازیه‌وه گوتوێتی ئه‌و ئازادیه‌ی مامۆستایانی ئاینی كوردستان هه‌یانه له‌هیچ وڵاتێكی ئیسلامی دنیا هاوشێوه‌ی نیه و جگه له‌وه‌ش مامۆستایانی ئاینی ئازادن له‌ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وت له‌هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن راوبۆچونی خۆیان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك ده‌رببڕن،جا ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێك یان كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن بڕواته ناو مزگه‌وت ئه‌وا وه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی زۆر ئاسایی ده‌توانێت په‌یوه‌ندی به‌به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سنووری مزگه‌وته‌كه یان راگه‌یاندنی ئاینی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكات و ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات ،ئه‌گه‌ر رێگری كرا یاخود مۆڵه‌تی نه‌درا ئه‌وكات ده‌توانن ئاگاداری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بكه‌ن به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌ندێك چه‌واشه‌كاری و كه‌مپینی وه‌همی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر به‌كارهێنانی مزگه‌وت و مامۆستایانی ئاینی بۆ مه‌به‌ستی سیاسی و شێواندنی روی گه‌شی مزگه‌وت و زانایانی ئاینی ئه‌وه خه‌یاڵیان خاوه و ده‌بێ بزانن ئه‌و رێماییانهی كه له‌م رۆژانه‌ی دوایی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ده‌ریكردوه هیچ شتێكی تازه‌ی تێدا نیه و ته‌نها وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی راسپارده‌كانی كۆنفرانسی (به‌ره‌و وتاری ئاینی هاوچه‌رخ)ه كه له‌شوباتی ساڵی 2009به‌ئاماده‌بوون و ره‌زامه‌ندی 700زانای ئاینی به‌قه‌دری هه‌رێمی كوردستان بووه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان و یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان پشتگیریان كردوه و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف زۆر به‌جدی كاری له‌سه‌ر ده‌كات و وه‌زاره‌ت له‌و رێنماییه 14خاڵیهدا ویستوێتی ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بكاته‌وه چونكه له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ستمان كرد به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌وتاری مزگه‌وته‌كان ،مامۆستای ئاینی دوچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و هاتوچۆی دادگاكان بوو هه‌روه‌ها هه‌ندێ لهمیدیاكانیش بۆ شێواندنی سومعه‌ی مزگه‌وت و مامۆستای ئاینی ده‌چونه ناو مزگه‌وته‌كان نه‌ك بۆ كاری راگه‌یاندن ،بۆیه خه‌ڵكی كوردستان دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا ئه‌و بڕیارانه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كردۆته‌وه هیچ بڕگه و خاڵێكی نایاسایی تێدا نیه و هه‌مووی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سه‌قامگیری ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی هه‌یبه‌تی مزگه‌وت و مامۆستای ئاینی و میسداقیه‌تی رۆژنامهنوووسان و كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه و دوای پرس و را وه‌رگرتنی یاساناس و شاره‌زایانی بواری راگه‌یاندن دراوه و زۆر به‌جدی كار بۆ جێبه‌جێكردنیان ده‌كه‌ین.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی – به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف"
