سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆز‌و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات
له دیداره‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له باڵیۆز و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق , ئه‌نجامی دانوستاندنه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیداڵی عێراق و ئه‌مریكایان سه‌باره‌ت به پرسی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق به‌مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنان و هاوكات بیروبۆچوونی هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراقیشیان سه‌باره‌ت به‌و پرس و مه‌سه‌له‌یه , بۆ سه‌رۆك بارزانی خسته‌ڕوو .
تاوتوێكردنی گیروگرفته‌كانی نێوان ده‌وڵه‌تی یاسا و لیسته‌كانی دیكه , ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا بوو كه تیایدا سه‌رۆك بارزانی ڕۆشنایی خسته‌سه‌ر دوا كۆبوونه‌وه‌ی به‌ڕێزییان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌لی كوردستان له به‌غدا به هه‌موو هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانیانه‌وه و ته‌ئكیدیشی له‌وه كرده‌وه كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفت و كێشه‌كان , پێویسته هه‌نگاوی عه‌مه‌لی بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنامه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و ده‌وڵه‌تی یاسا بهاوێژرێت و پابه‌ندبوونی گه‌لی كوردستانیشی به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و ڕێككه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه پێویسته ده‌وڵه‌تی یاساش پابه‌ندیان بێت .
له‌به‌شێكی دیكه دیداره‌كه‌دا باڵیۆز و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق , ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر بایه‌خی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق كرده‌وه و پابه‌ندی حكومه‌تی ئه‌مریكاشیان بۆ هه‌بوونی حكومه‌تێكی فیدراڵ و دیموكراتی له عێراقدا دووپاتكرده‌وه .
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا ڕه‌وشی ناوچه‌كه به‌گشتی و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ندێك له ووڵاتانی عه‌ره‌بی , باسیان لێوه‌كرا و بیروڕاش له‌باره‌یانه‌وه ئاڵوگۆركرا .
