سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا ، باس له ره‌وشی ئه‌مرۆی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق و میكانیزمی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كرا.
سه‌رۆكی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عیراق ستایشی ئارامی و پێشكه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و ته‌ئكیدی له‌سه‌ر گرنگی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری عیراقیشی كرده‌وه و رایگه‌یاند كه پاراستنی ئه‌و ئارامی و سه‌قامگیرییه ئامانجی سه‌ره‌كی نێرده‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپایه و به‌بایه‌خه‌وه‌ش ده‌ڕوانێته پرسی وزه و یاسای نه‌وت و غاز له عیراقدا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا خوازیاره په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بدات و باسی ئه‌و پرۆژه و كارانه‌شی كرد كه یه‌كێتی ئه‌وروپا به نیازه له بواره جیاجیاكانی هه‌رێمدا ئه‌نجامی بدات.
سه‌رۆك بارزانی بۆ هێنانه كایه‌ی ئه‌و سه‌قامگیری و ئارامییه‌ی عیراق ته‌ئكیدی له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و رێككه‌وتنه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان و پرنسیپی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه كرده‌وه و له گرنگیی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و یه‌كێتی ئه‌وروپاش دوا و هیوای خواست كه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌وپێشتر بچن.
تاوتووێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسێ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
