جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوازی له‌ شاندێکی به‌ریتانی کرد

جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت پێشوازی له‌ شاندێکی به‌ریتانی کرد
ئه‌مڕۆ ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێشوازی کرد له‌ شاندێکی به‌ریتانی که‌ پێکهاتبوو له‌به‌رێزان پیته‌ر بۆکسه‌ر جێگری باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌عێراق و کریس باوه‌رس کونسولی گشتی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی کوردستان.

له‌دیداره‌که‌دا هه‌ردوولا باسیان له‌دوا پێشهاته‌کانی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌که‌ کرد. هه‌روه‌ها باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا له‌لایه‌ک و په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا له‌لایه‌کی تر کرا و جه‌خت له‌سه‌ر گرینگی به‌رده‌وامبونی هه‌ماهه‌نگ و هاوکاری نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و به‌ریتانیا کرایه‌وه‌.
Top