د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین: ئه‌مساڵ 31 هه‌زار قوتابى له زانكۆ و په‌یمانگاكان وه‌رده‌گیرێن
وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایكرد كه ئه‌مساڵ 31 هه‌زار قوتابى له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانى كوردستان وه‌رده‌گیرێن.
پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین، وه‌زیرى خوێندنى باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى له شارى هه‌ولێر ئاشكرایكرد كه ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 35 هه‌زار ده‌رچووی 12ی ئاماده‌یی هه‌یه، له‌و ژماره‌یه‌ش 26 هه‌زاریان له زانكۆ و په‌یمانگا حكومییه‌كان وه‌رده‌گیرێن و 5 هه‌زاریش له زانكۆ ئه‌هلییه‌كان.
وه‌زیرى خوێندنى باڵا شێوازى پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى وه‌رگرتنى روونكرده‌وه‌و گوتى \"بۆ ئه‌مساڵ شێوازی وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگاكان به سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی له رێگه‌ى ئینته‌رنێته‌وه ده‌بێت و قوتابيان ده‌توانن له ماڵی خۆیان یان له سه‌نته‌ره‌كانی كۆمپیوته‌ر فۆرمی پێشكه‌شكردن پڕبكه‌نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌م شێوازه‌ش شێوازی پڕكردنه‌وه‌ی ساڵی رابردو بۆ پركردنه‌وه‌ی فۆرم په‌یڕه‌و ده‌كرێت، به‌ڵام پشت به سسته‌مه نوێیه‌كه ده‌به‌سترێت\"". گوتیشى \""پرۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی وه‌رگرتن له 19/9 ده‌ستپێده‌كات و تا 1/10 به‌رده‌وام ده‌بێت، پێویسته قوتابيان و خوێندكاران له‌و ماوه‌یه‌دا فۆڕمی وه‌رگرتن پڕبكه‌نه‌وه\"".
"
