سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ر و به‌رپرسانى هه‌رێم و نوێنه‌ر و به‌رپرسه كورده‌كان له به‌غدا كۆبووه‌وه
پاشان به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه راگه‌یه‌نرا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
له سه‌ر داوای به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكایه‌تی و نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و نوێنه‌رانی كوتله كوردستانییه‌كان له به‌غدا كه له وه‌زیران و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و به‌رپرسانی دیكه پێكهاتبوو گرێدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه پرسی گرنگی جیاجیا و ئه‌و كێشانه‌ی كه رووبه‌رووی پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسی عێراقی له ئێستادا ده‌بنه‌وه و رێگاچاره‌كان و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا باسیان لێوه‌كرا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ش جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی پابه‌ندبوون به هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كان و رێككه‌وتنه‌كان كه حكوومه‌تی فیدراڵی له به‌غدا له‌سه‌رى پێكهاتووه كرده‌وه به پشتبه‌ستن به ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆك بارزانی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه تێبینی دواكه‌وتنێكی زۆر له جێبه‌جێكردنی بڕگه گرنگه‌كان ده‌كات له رێككه‌وتنه‌كانی ئیمزا له‌سه‌ركراو به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی پێوه‌سته به بنه‌ماكانی شه‌راكه‌تی نیشتیمانی و پرینسپی هاوسه‌نگی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و، رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته ئه‌منیه‌كان، هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئاراسته‌یه‌كی دروست بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كه‌مته‌رخه‌مى تیایاندا، به جۆرێك كێشه‌ی راسته‌قینه هه‌ن كه رێگری له پرۆسه‌ی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و پرۆسه‌ی دیموكراسی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له مه‌ترسیه راسته‌قینه‌كان كه گه‌ل و نیشتمان دووچاری ده‌بێته‌وه له رێگه‌ی هێزه تیرۆریستییه‌كان و پاشماوه‌ی رژێمی پێشوو و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوژمنایه‌تی نشتیمانه‌كه‌مان و ئاراسته‌ی دیموكراسی فیدڕاڵی ده‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش زه‌رووره‌تی به‌رگریكردن له ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی عێراق و به‌رده‌وامبوون له پرۆسه‌ی سیاسی و دیموكراسیی ئیجابیانه پێویست ده‌كات دوور له پاوانخوازی له ده‌سه‌ڵات بۆ باشتركردنی ئازادییه‌كان و چه‌سپاندنی كۆله‌گه‌كانی حوكمكردن به یاسا و مافه‌كانی مرۆڤ .
كۆبوونه‌وه‌كه داوا له‌سه‌رجه‌م هێزه‌كانی به‌شداربووی حكوومه‌تی عێراقی ده‌كات كه هه‌وڵی زیاتر بخه‌نه گڕ له پێناو زاڵبوون به‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌نووكه‌یی به گیانێكی به‌رزی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاریه‌تی به‌رامبه‌ر به گه‌ل و نیشتمان له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پابه‌ندبوون به ده‌ستوور كه پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر دامه‌زراوه و پرینسپی ته‌وافوقیش یه‌كێكه له بنه‌ماكانی و رێزگرتنیشی پارێزگاری له یه‌كێتی نیشتیمان و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات. جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنه‌مای كاركردنی هاوبه‌ش و گیانی هاوكاری و دروستكردنی پردی متمانه له نێوان هاوپشكه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی و چه‌سپاندنی بنه‌ما دروسته‌كانی شه‌راكه‌ت له دروستكردنی بڕیار رێگه‌ی راستن بۆ بنیاتنانی عێراقی دیموكراسی فیدڕاڵی یه‌كگرتوو. ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك بڕیاری گرنگی بۆ كاری داهاتوو وه‌رگرت.
