100ته‌رمی قوربانیانی گۆرِی مه‌هار گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانی پشكنین
ئارام ئه‌حمه‌د وه‌زیری كار و باری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا له ئێستا 100 ته‌رمی قوربانیه‌كانی گۆرِه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی دیوانییه گه‌یشتنه‌وه هه‌ولێر.
روونیشیكرده‌وه\" قوربانیانی گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كانی مه‌هار له‌پارێزگای دیوانییه كه رِووفاتی 497قوربانین گواستراونه‌ته‌وه بۆ په‌یمانگای پزیشكی له شاری نه‌جه‌ف، له‌وێ هه‌موو له‌شوێنی تایبه‌ت دانراوه تاوه‌كو به قۆناغ بیانگوازینه‌وه پارێزگای هه‌ولێر به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی DNA\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری و سه‌نته‌ری پشكنینی dna له‌هه‌ولێر پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و نموونه‌ی له قوربانیه‌كان وه‌رده‌گیرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شیوه‌یه‌كی زانستی كاری له‌سه‌ر بكرێت بۆ ناسینه‌وه‌یان\"".
وتیشی\"" تا ئێستا زیاتر له 300 گۆرِی له كۆمه‌ڵ له‌عێراق ماوه كه ته‌نیا كوردیان تێدایه و هه‌ڵنه‌دراونه‌ته‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌كه‌ین كه سه‌رجه‌میان هه‌ڵبدرێنه‌وه\""."
