بارزانی و عەلاوی كۆبونەوە
له دیدارێكدا ، هه‌ر دوولا سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رجی سیاسی و ئه‌منی ئه‌مرۆی عیراق و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی پرۆسه‌ی سیاسی بیروڕایان ئاڵوگۆڕكرد و هه‌ر دوولا ته‌ئكیدیان كرده‌وه كه پێویسته له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی عیراقدا سه‌رجه‌م كێشه‌وگرفته‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌ولێر و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی گونجاو بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته هۆكاری به‌رقه‌راربوونی هێمنی و ئارامی كرایه‌وه هه‌روه‌ها گرنگی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیكردن له حكومه‌تی هاوبه‌شی نیشتمانی و بڕیار و ئه‌ركه‌كانی كاركردن له حكومه‌تدا له سه‌ر رۆشنایی پره‌نسیپه‌كانی ده‌ستوور گفتوگۆیان له‌باره‌وه كرا.
تاوتوێكردنی ره‌وشی ناوچه‌كه به گشتی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
