7پرۆتۆكۆڵی لێكگهیشتنیش له نێوان كوردستان و ئووردن ئیمزا كرا
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
ئهمرِۆ له رێوره‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌عرووف ئه‌لبه‌خیت سه‌رۆك وه‌زیرانی شانشینی ئووردن، 7پرۆتۆكۆڵی لێكگه‌یشتن له نێوان حكومه‌تی ئووردن ئیمزا كرا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و شاندی شانشینی ئووردن ئاماده‌یبوون.
هه‌ر دوێنێ له ته‌ڵاری شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا، رێوره‌سمی ئیمزا كردنی 7پرۆتۆكۆڵی لێكگه‌یشتن له نێوان
وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ ، بازرگانی و پیشه‌سازی، ته‌ندروستی، پلاندانان، گواستنه‌وه، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێ كردنی حكومه‌تی هه‌رێم و ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كان و یه‌كێتی به‌ڵێنده‌رانی هه‌رێمی كوردستان و ئووردن ئیمزا كرا.
له كۆتاییشدا وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم و ئووردن له دوو گوته‌یدا جیاوازدا ناوهرِۆكی ئامانجه‌كانی سه‌ردانه‌كه و ئه‌نجامی كۆرِبهندی ئابووری و بازرگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئووردنیان خسته‌روو.
