وەڵامێک بۆ هەواڵێکی چەواشەکارانەی رۆژنامەی هاولاتی

وەڵامێک بۆ هەواڵێکی چەواشەکارانەی رۆژنامەی هاولاتی
جەماوەری خۆشەویستی کوردستان ،
رۆژنامەی هاوڵاتی لە ژمارە(٧٦٤) ی رێکەوتی ١١/٩/٢٠١١ بابەتێکی بە مانشێتێکی گەورە لە لاڵەرەی یەکەمی خۆیدا بڵاوکردۆتەوە کە گۆایە( مەسرور بارزانی بەزیاتر لە ١٠ ملیون دوڵار کۆشکێک لە ئەمریکا دەکڕێت).

لامان دیاردەیەکی نائاسایی و نۆێ نییە کە جارێکی تر کەسێک بەناو (مایکل ڕۆبن ) و رۆژنامەی هاوڵاتی،بە مەبەستی ناوزراندن دەست لەناو دەستی یەکتر دابنێن و هەواڵێکی چەواشەکارانەی لەم چەشنە بڵاو بکەنەوە. بەداخەوە کە زۆر بە ئاسانی لە ڵێناو ئامانجێکی بەرتەسکی سیاسی و کەسی ،دۆخی ئازادیی رادەربڕین لە کوردستاندا بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵی بێبنەما و دوور لە راستی بەکاردەهێنرێت. لەم میانەدا گشت ڵرینسیڵە سەرەتاییەکانی کاری رۆژنامەوانی ڵێشیل دەکرێت و لە بڵاوکردنەوەی هەواڵی لەمجۆرەدا ڵشت بە هیچ بەڵگەیەکی سەلمێنەر نابەسترێت و تەنها قسەی ئەم و ئەو بەبێ هیچ بنەمایەک بڵاودەکرێتەوە،چونکە بۆ خودی هاوڵاتی و مایکل رۆبنیش ئاشکرایە لە وڵاتێکی وەکو ئەمریکا گەیشتن بە سەرچاوەی زانیاریەکان و دەستخستنی بەڵگە لەسەر موڵک و ماڵی خەلک بۆ رۆژنامەوانان کارێکی قۆرس نییە و بە یاسا رێگەڵێدراوە . بەڵام وەک دیارە مەبەستی ئەو کەسانەی کەلەڵشت ئەم جورە رەفتارانەن تەنیا هێرشکردنە بۆ سەر ڵێگە و کەسایەتیی بەرێز مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی هندێک لایەن و هاوشێوەکانی هاوڵاتی و مایکل ڕۆبن لە دژی بەرێزیان بەرێوەی دەبەن .

ئێمە بەدلنیاییەوە ڕایدەگەیێنین کە خۆدی بەرێز مەسرۆر بارزانی زیاتر لەهەر کەسێکی تر ڵاڵڵشتیی هەوڵەکانی جەنابی سەروکی هەرێم دەکات بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و هەواڵی لەم جۆرەش هیچ کات و ساتێک لە هەوڵ و تەقەلاکانمان بۆ لەناوبردنی ئەم دیاردەیە سڵمان ناکاتەوە و ئەگەر مەبەستی کەسانی ڵشت ئەم هەوڵانەش لەبڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە بێ بنەمایانە، لەسەر زار و ڵێنوسی مایکل ڕۆبن تۆلەسەندنەوە بێت لە هەوڵەکانی بەردەوامی بەرێزیان بۆ دژایەتیکردنی دیاردەی گەندڵی ،ئەوا بێ گۆمان هەڵەیەکی گەورەی دیکەیانە ،چونکە ڵێیان رادەگەیێنین هەلبژاردنی بێدەنگی لە لایەن ئێمەوە بەهیچ جورێک لە لاوازیەوە نییە بەڵکۆ لە رێزگرتنە بۆ یاسا و ڵاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەل و ولاتمانە و ئەگەر ئەم جۆرە رەفتار و ناوزراندنانە بەردەوام بن ئەوا ناچاردەبین هەموو رێگایەکی یاسایی بگرینە بەر بۆ رێگرتن لەم ڵێشێلکارییە نایاساییانە.





سکرتێری رۆژنامەوانیی بەرێز مەسرور بارزانی
١٢/٩/٢٠١١
Top