پەرلەمان 14 بڕیار دەربارەی مامۆستایانی ئاینی دەردەكات

پەرلەمان 14 بڕیار دەربارەی مامۆستایانی ئاینی دەردەكات
بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە وەزارەتەکەیان 14 بڕیاری دەرکردوە کە گرنگترینیان ئەوەیە نابێت مامۆستای ئاینی لە مینبەری مزگەوتەکانەوە فتوا بدات و چوونە ژورەوەی کەناڵەکانی راگەیاندنیشی بێ رەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف قەدەغە کردوە.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف لە لێدوانێکی تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی پەیامنێر وتی: \"دوای کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایانی کوردستان و سەرۆکی لیژنەی ئەوقاف لە پەرلەمانی کوردستان 14 بڕیار دەرکراوە کە لەمەودوا مامۆستایانی ئاینی پێویستە پێوەی پابەندبن ئەم بڕیارانەش جگە لەوەی لە بەرژەوەندی مامۆستایانی ئاینی و پاراستنی هەیبەتی مزگەوتەکانە لە هەمانکاتیشدا دوورخستنەوەی مزگەوت و مینبەرە لەهەر تەشهیرێک لە کاتی وتاری هەینی کە لە ماوەی رابردوو چەند جارێک گرفت بۆ وەزارەتی ئەوقاف و مامۆستایانی ئاینی دروست بووە\"".

وتیشی: \""لە ماوەیەکی نزیکدا 14 بڕیارەکە بڵاودەکەینەوە کە گرنگترینیان ئەوەیە بەهیچ جۆرێک کەناڵەکانی راگەیاندن رێگەیان پێنادرێت بە بێ رەزامەندی وەزارەتی ئەوقاف بچنە ناو مزگەوتەکان و مامۆستایانی ئاینی بەرپرسیار دەبن لە چوونە ناو مزگەوتی هەر کەناڵێکی راگەیاندن بەمەبەستی کاری راگەیاندن و لەمەودوا مامۆستایانی ئاینی بە هیچ جۆرێک رێگەیان پێنادرێت لە مینبەری مزگەوتەوە فتوا بدەن و تەشهیر بکەن پێویستە وتاری هەموو مزگەوتەکان لە چوار چێوەی پێکەوە ژیانی ئاینی و پێدانی گەشبینی بێت بە خەڵکی کوردستان نەک ترسان و هەڕەشەکردن\"".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت فتوا بگەڕێتەوە بۆ لیژنەی فتوا لە یەکێتی زانایانی کوردستان و وەزیری ئەوقافیش بەڵێنی داوە ئیجرائات بکات لەگەڵ هەر مامۆستایەک کە لەو بڕیارانە دەردەچێت\"".

نەقشبەندی روونیشی کردەوە بڕیار وایە رۆژی چوار شەممە کۆبوونەوەیەک بە بەڕێەبەرایەتییەکانی ئەوقاف بکەین و لە رۆژی هەینی داهاتووش ئەم بڕیارانە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە."
Top