سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان: ئێمه دارده‌ستی كه‌س نین و له‌سه‌ر داواكاریش شۆڕشگێڕ نه‌بووینه
ئه‌مڕۆ وته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونیكرده‌وه, ئێمه له كوردستانی عێراق شتێكی ئاوا به ئیستیفزازی داده‌نێین, ده‌بێ هه‌موو بزانن ئێمه پێشتر و ئێستاش له‌سه‌ر داوای كه‌س شۆڕشگێڕ نه‌بووینه هه‌روه‌ها چه‌كێكی فرۆشتنیش نه‌بووینه به‌ده‌ستی كه‌سانی دیكه, به‌ڵكو ئێمه خاوه‌نی پرسێكین و باوه‌ڕمان پێی هه‌یه, له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌كه‌مان خه‌باتمان كردووه و ده‌یكه‌ن, ستراتیژی ئێمه‌ش له‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه هه‌ڵقوڵاوه, به‌شێوه‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتان و میلله‌تانی ناوچه‌كه نه‌وه‌ستێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه وه‌كو كورد دارده‌ستی كه‌س نین و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و رێزی هاوبه‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتان ده‌كه‌ین.
