كه‌مال كه‌ركووكی: سه‌ردانی ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌وورپا و عه‌ره‌بی ده‌كات
دانشتنی كردنه‌وه‌ی خولی گرێدانی یه‌كه‌م له‌ساڵی سێیه‌می خولی سێیه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان به‌رِێوه‌چوو، تێیدا له وتارێكدا كه‌مال كه‌ركووكی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان داوا له هه‌ر یه‌ك له وڵاتانی توركیا‌و ئێران كرد تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان رابگرن.
كه‌ركووكی له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند\"پێویسته ئه‌و یاسایانه‌ی كه گفتوگۆ ده‌كرێن له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك دابێت و سوود له‌پسپۆرو راوێژی شاره‌زایان وه‌ربگیرێت و له‌رووی ئاگاداربوون وهه‌ڵسه‌نگاندنی كاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنیشه‌وه، ده‌كرێت له‌رێگه‌ی یاسای بودجه‌وه به‌دواداچوونی وورد بۆ پرۆژه‌كان بكرێن و ده‌ستنیشانی كێشه وگرفته‌كان بكرێت\"".
روونیشیكرده‌وه\"" به به‌راورد له‌گه‌ل په‌رله‌مانی وڵاتان، په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی دایه‌و پێویستی به‌گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانی زیاتره‌و ئه‌مه‌ش له‌رێگه‌ی سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی وڵاتانی دیكه‌و گرنگیدان به‌كاری لیژنه‌كان و زیاتر كاركردنیان ده‌بێت، چونكه لیژنه‌كان بنه‌مای سه‌ره‌كی پێشكه‌وتنی هه‌موو په‌رله‌مانێكن\"".
زیاتر گوتی\"" داوا له په‌رله‌مانتاران ده‌كه‌ین زیاتر بچنه ناو خه‌ڵكی له‌گه‌لڕ هاووڵاتیان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كۆببنه‌وه‌و رایان وه‌ربگرن، بۆئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان بكه‌ن\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له‌به‌رنامه‌ماندایه په‌یوه‌ندییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌لڕ په‌رله‌مانی ولاتانی دیكه فراوانتر بكه‌ین و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ئاینده‌دا سه‌ردانی ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌وروپی و عه‌ره‌بی له‌گه‌لڕ ئه‌مریكا ده‌كه‌ین، ئه‌مه‌ش بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونی په‌رله‌مانی و به‌رده‌وامیدان و به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانه\"".
وتیشی\"" كه له‌ماوه‌ی پشووی په‌رله‌مانی كوردستاندا، ده‌وامی فه‌رمی په‌رله‌مان هه‌بووه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له‌په‌رله‌مانتارانیش به‌رده‌وام له‌كار دابووینه‌و له‌و ماوه‌یه‌شدا 5دانیشتنی نائاسایی و 192 میوانداری بۆ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه‌كان ئه‌نجامدراوه‌و 2955 نوسارویش له‌نێوان سه‌رۆكایه‌تی و لیژنه‌كان و دیوانی په‌رله‌مان ئاڵوگۆر كراوه\""."
