كونسوڵگه‌ریی ئووردن له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه
ئه‌مرِۆ له شاری هه‌ولێر كونسوڵگه‌ریی وڵاتی ئووردن به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه.
له رێوره‌سمێكدا به ئاماده‌بوونی مه‌عرووف ئه‌لبه‌خیت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئووردن و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و ئووردن كونسوڵگه‌ریی وڵاتی ئووردن كرایه‌وه.
دواتر له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شی رۆژنامه‌وانی له نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و ئووردن ئه‌نجام درا.
به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح رایگه‌یاند\" به ئه‌نجامدانی ئه‌م سه‌ردانه له داهاتوو په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئووردن و هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه باش به خۆیه‌وه ده‌بینێ و ده‌چێته ئاستێكی به‌رز\"".
روونیشیكرده‌وه\"" هه‌ر دوولا رێكه‌وتین له بواری ته‌ندروستی و كشتوكاڵ و بازرگانی هاوكاریمان بكه‌ن، وێرِای ئه‌وه‌ش له پێدانی فیزه به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ردانی وڵاتی ئووردن ئاسه‌نكاری باش ده‌كرێت\"".
لای خۆیه‌وه ئه‌لبه‌خیت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئووردن رایگه‌یاند\"" یه‌كێك له ئامانجه‌كانمان زیاتر كردنی پێوه‌ندیی و ئالوگۆرِی بازرگانی و سه‌رمایه‌دارییه له نێوان هه‌رێمی كوردستان\"".
وتیشی\"" له بواری راهێنان و په‌روه‌رده هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین، ژماره‌ی دیپلۆمات و كادیرانی كونسوڵگه‌ریی ئووردن له هه‌رێمی كوردستان زیاد ده‌كه‌ین\""."
