سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و شاندێكی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا، بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا په‌یامی حكومه‌تی توركیای به سه‌رۆك بارزانی گه‌یاند كه تایبه‌ت بوو به ئاڵوزییه‌كانی سه‌ر سنوور و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا هاوسنوورن و له‌م رووه‌وه بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه توركیا رێز له هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێ و بژارده‌ی شه‌ریش بژارده‌ی توركیا نییه و پێی خۆشه په‌یوه‌ندییه‌كی سروشتی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بیبه‌ستێته‌وه.
له به‌رامبه‌ردا ، سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئێمه دژی به‌كارهێنانی توندوتیژین و كێشه‌كانیش ده‌كرێ به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بێنه چاره‌سه‌ركردن ، چونكه هیچ كاتێك توندوتیژی چاره‌سه‌ر نه‌بووه بۆ هیچ كێشه‌یه‌ك ، بۆیه بژارده‌ی ئێمه هه‌میشه بژارده‌ی ئاشتی ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیا هاوسنوورن ، سه‌رۆك بارزانی ته‌ئكیدی له‌وه‌كرده‌وه كه ئێمه له‌گه‌ڵ پاراستنی ئه‌من و ئاسایشی تێكرای ناوچه‌كه‌ین و گه‌لانی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه هاوسنوورن چ بڕیارێك به به‌رژه‌وه‌ندی ده‌زانن ئێمه رێز له‌و بڕیاره‌یان ده‌گرین.
