كۆرِبه‌ندی ئابووری و بارزگانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئووردن ده‌ستی پێكرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئووردن كه سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی گه‌وره‌ی حكومیی و بازرگانی و سه‌رمایه‌داران و وه‌به‌رهێنانی ئووردنی ده‌كرد، له فرِۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه له لایه‌ن به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
پاشان له هۆڵی شه‌هید سه‌عد عه‌بدوڵا له شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئووردن و شاندی یاوه‌ری و به سه‌دان بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كۆرِبه‌ندی ئابووری و بازرگانی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئووردنی ده‌ستی پێكرد كه ئه‌مرِۆش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له ده‌ستپێكدا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه دوای سه‌ردانی سه‌رۆك مسعود بارزانی دێت بۆ وڵاتی ئوردن كه تێیدا جه‌خت له سه‌ر پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتی ئوردن و هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، خه‌ڵكی ئووردن پێگه‌یه‌كی تایبه‌تیان له نێو دڵی خه‌ڵكی كوردستان هه‌یه و هاوهه‌لوێستان هه‌بووه سه‌باره‌ت به شۆرِشی كورد به تایبه‌ت ئه‌و پێوه‌ندییه‌ی له نێوان خوالێخۆشبوو مه‌لا مسته‌فا بازرانی نه‌مر و شا حوسێن، شا حوسێن رۆڵێكی زۆر باڵی هه‌بووه له به‌رِێوه‌بردنی ئه‌و پێوه‌ندییه‌كانه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له پێشووتردا هه‌بووه له داهاتوو پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌لڕ وڵاتی ئوردن هه‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتی: له ساڵی1991 ته‌نیا 1200قوتابخانه هه‌بووه كه‌چی ئێستا گه‌یشتۆته نزیكه‌ی6هه‌زار قوتابخانه ملیۆنێك و 500قوتابی ده‌خوێنن و 13زانكۆی حكومیی و 12زانكۆی ئه‌هلی هه‌یه و قوتابیانی زانكۆ بۆ 100هه‌زار قوتابی ژماره‌یان به‌رز بۆته‌وه، وێرای ئه‌وه‌ش 5هه‌زار گوندیش ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه و رۆژانه پتر له 100به‌رمیل نه‌وت له ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت و بایه‌خێكی زۆریش به كه‌رتی په‌روه‌رده و فێركردن دراوه، ئه‌مانه ئاماژه‌یه‌كی روونن به‌وه‌ی دۆخی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
هه‌روه‌ها گوتی: سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی هاوبه‌ش بكه‌ین، وێرِای ئه‌وه‌ش بایه‌خ به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌ده‌ین كه پێمان بنه‌مای پێشخستنی كه‌رتی ئابووری وڵاته، داوا ده‌كه‌م له بواری په‌روه‌رده و فێركردن و بازرگانی و ئابووری و بواره‌كانی تر هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، چونكه ئێمه ئامانجمانه سوود له ئه‌زموونی شانشینی ئووردن وه‌ربگرین\".
پاشان سه‌رۆك وه‌زیرانی ئووردن له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئه‌م سه‌ردانه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكردنی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه بۆ شانشینی ئووردن كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی داوه، ئێمه ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌لڕ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ین، له‌سه‌ردانیشمان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ستمان به گه‌رم و گورِی كردووه بۆ پێشوازی كردنمان، له بواری په‌روه‌رده و كشتوكاڵ و ئابووری و بازرگانی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و قه‌باره‌ی ئالوگۆرِی بازرگانی نێوانمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه.
ده‌روازه‌كانمان به‌رووی هه‌رێمی كوردستان واڵا ده‌كه‌ین و زۆرترین ژماره‌ی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئووردنی له داهاتوو روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، هاوكاری پێویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، رێزیش له هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین."
