سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن: له چه‌ندین بواری گرنگ دا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
به‌خیت له په‌راوێزی كۆرِبه‌ندی ئابووری و بازرگانی هاوبه‌شی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئووردن له شاری هه‌ولێر رای گه‌یاند\" ئه‌م سه‌ردانه‌مان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكردنی ئه‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بووه بۆ شانشینی ئووردن كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامی داوه، ئێمه ده‌مانه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌لڕ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی ببه‌ین، له‌سه‌ردانیشمان بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ستمان به گه‌رم و گورِی كردووه بۆ پێشوازی كردنمان\"".
روونی كرده‌وه\"" له بواری په‌روه‌رده و كشتوكاڵ و ئابووری و بازرگانی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و قه‌باره‌ی ئالوگۆرِی بازرگانی نێوانمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه\"".
ده‌روازه‌كانمان به‌رووی هه‌رێمی كوردستان واڵا ده‌كه‌ین و زۆرترین ژماره‌ی بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌رانی ئووردنی له داهاتوو روو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن\"".
هاوكاری پێویستی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، رێزیش له هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرین\"".
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه، نیوه‌رِۆی ئه‌مرِۆ یه‌كشه‌م مه‌عرووف به‌خیت سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوردن به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی حكومیی ئه‌و وڵاته گه‌یشته هه‌رێمی كوردستان."
