سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌فرۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازیکرد له‌سه‌رۆک وه‌زیرانی ئوردن و ژماره‌یه‌ک وه‌زیری حکومه‌تی ئوردن
بڕیاره ئه‌مڕۆش مونته‌دای هاوبه‌شی ئابوری له‌هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌بچێت و دواتریش سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان و ئوردنیش کۆببنه‌وه و چه‌ندین دیدار‌و کۆبونه‌وه‌ی تریش له‌نێوان هه‌ردولا سازبکرێت به‌مه‌به‌ستی پته‌وکردنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان ئوردن و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌ت له‌بواری ئابوری و وه‌به‌رهێنان.
