له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌که‌یاندا بۆ عیراق، ئه‌مڕۆ شاندێکى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا که پێک هاتبوو له به‌ڕێزان فه‌ره‌یدون سینیرلى ئۆغڵو یارده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى تورکیا و موراد ئۆزچه‌لیک باڵیۆزى وڵاتى تورکیا له عیراق و ژماره‌یه‌ک له به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت گه‌یشتنه هه‌رێمى کوردستان و له فڕۆکه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لایه‌ن فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى حکومه‌ت و ئایدن سهڵجهن کونسوڵى گشتى تورکیا له هه‌رێم پێشوازیان لێ‌کرا.
ئه‌مه‌و بڕیاره شاندى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى تورکیاچاویان به به‌ڕێز مسعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان بکه‌وێت.