راپرسیەكی گوڵان میدیا: گرنگی بە منداڵانی پەككەوتەو كەمئەندام نەدراوە
بەپێی راپرسیەكی گوڵان میدیا كەتایبەت بوو بە گرنگیدان بە منداڵانی پەككەوتەو كەم ئەندام، زۆرینەی دەنگەكان پێیان وایە گرنگی بەو منداڵانە نەدراوە.
لەراپرسیەكەی ماڵپەڕی گوڵان میدیا دەنگدەران ئاماژەیان بەوە كردوە كەهەردوو وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی تەندروستی گرنگیان بەو مناڵانە نەداوە كە پەككەوتە و كەممئەندامن و، راپرسیەكە كەوا هێشتا بەردوامە، تا ئێستا زیاتر لە 2000 كەس دەنگیان داوە، بەرێژەی 71% كەدەكات 1431 دەنگدەر ئەو دوو وەزارەتەیان بەرامبەر ئەم پرسە بەكەمتەرخەم داناوە، لەكاتێكدا تەنیا 17% دەنگدەران پێیان وایە بەپێی پێویست لەهەرێمی كوردستان لەلایەن هەردوو وەزارەتەوە گرنگی بەمنداڵانی پەككەوتە و كەم دەرامەت دراوە.
