به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی رێوره‌سمێك به بۆنه‌ی یوبێلی زێرینی شۆڕشی مه‌زنى ئه‌یلول له ئاكرێ سازدرا
له سه‌ره‌تادا قایمقامى شارۆچكه‌ى ئاكرێ له وته‌یه‌كدا له جیاتى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌خێرهاتنى گه‌رمى سه‌رۆك بارزانى كرد‌و وه‌فای خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یانى بۆ رێبازی پارتی و بارزانی دووپاتكرده‌وه.
دواتر سه‌رۆك بارزانی ووته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه شۆڕشى ئه‌یلوول وه‌رچه‌رخانێكى گه‌وره‌ى له مێژووى گه‌لى كوردستان دروست كرد‌و چاكسازییه‌كى بنه‌ڕه‌تى له بواره جیاجیاكاندا هێناكایه‌وه‌و بڕوابه‌خۆبوونى به تاكى كورد به‌خشى.
