پرۆژه‌ی كنه و پشكنینی شوینه‌وارى سات و قه‌ڵای سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مرِۆ شه‌ممه 10-9-2011 ئه‌ندازایار سه‌میر عه‌بدوڵا مسته‌فا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هه‌ردوو تیمی شوێنه‌واری زانكۆی لاندری هۆله‌ندی و لابیسكی ئه‌ڵمانی كرد كه به‌یاوه‌ری ریش سپی و پیاو ماقوڵان و نوێنه‌رانی دانیشتووانی گوندی سات و قه‌ڵای سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه.
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قۆناغه‌كانی به‌رِێوه‌چوونی كنه و پشكنین شوێنه‌واره‌كانى گوندى سات و قه‌ڵا كۆڵیه‌وه كه له لایه‌ن هه‌ر دوو تیمی شوێنه‌واری زانكۆی لاندری هۆله‌ندی و لابیسكی ئه‌ڵمانی ئه‌نجام ده‌درێت كه ناوچه‌یه‌كی مێژوودار و شوێنه‌وارییه.
پاشان وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوێی له بیر‌و بۆچوون و تێبینی نوێنه‌ران و پیاو ماقوڵ و ریش سپیانی گوندی سات و قه‌ڵای گرت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ی به هۆی ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژه‌یه دووچاری بۆته‌وه كه بریتیه له تێكدانی به‌شێك له خانووه‌كانی سه‌ر قه‌ڵا كه به هۆی ئه‌نجامدانی كنه‌و پشكنین و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌كرد له به‌رامبه‌ر تێكدانی خانووه‌كانیان.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له گوته‌یه‌كدا به‌ڵێنی به دانیشتووانی گوندی سات و قه‌ڵا دا كه هاوكاری و كارئاسانیان بۆ بكات به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان كه به هۆی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی كنه‌و پشكنین له گوندی سات و قه‌ڵا لێیان كه‌وتووه، ئه‌م پرۆژه‌یه‌شى به پرۆژه‌یه‌كی پرِ بایه‌خ و نرخ و گرنگه له بواری شوێنه‌واری ناسانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له داهاتوودا ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی گرنگی شوێنه‌واری و گه‌شتیاری، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار به‌رِێوه‌به‌ری گشتی شوێنه‌واری هه‌رێمی كوردستانیشی راسپارد به ئاراسته‌كردنی نوسراوێك بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ره‌مه‌زاندی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان.
له به‌رامبه‌ر خستنه‌رووی ئاسانكارییه‌كانیش، نوێنه‌ران و ریش سپی و پیاوماقوڵانی گوندی سات و قه‌ڵا سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری و ئاسانكارییه‌ی پێشكه‌شیان ده‌كات به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا هاوكاری پێویستی تیمه‌كان بكه‌ن بۆ سه‌رخستنی پرۆژه‌كه.
جێی ئاماژه‌پێدانه ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی كنه و پشكنین له گوندی سات و قه‌ڵای سه‌ر به شارۆچكه‌ی كۆیه له لایه‌ن هه‌ر دوو تیمی شوێنه‌واری زانكۆی لاندری هۆله‌ندی و لابیسكی ئه‌ڵمانی، له چوار چیوه‌ی ئه‌و پرۆتۆكۆڵانه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دێت له گه‌لڕ زانكۆكانی جیهان بۆ ئه‌نجامدانی كنه و پشكنین له ناوچه شوێنه‌واره‌كانی كوردستان له پێناو بایه‌خ پێدان و پاراستنی شوێنه‌واری كوردستان.
