به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك بارزانی فێستیڤالى یوبێلى زێرینى شۆرشى ئه‌یلول لەزاخۆ سازكرا
له سه‌ره‌تادا چه‌ند ووته‌یه‌ك له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه پێشكه‌ش كران و تێدا باسیان له گرنگى ئه‌و شۆرشه پر ده‌ستكه‌وته‌یان كرد و ده‌ستكه‌وته‌كانى ئێستاى گه‌لى كوردیشیان بۆ ئه‌و شۆرشه مه‌زنه گه‌ڕانده‌وه و وه‌فاى ده‌ڤه‌رى زاخۆشیان بۆ رێبازى پارتى و بارزانى دوپاتكرده‌وه.
دواتر سه‌رۆك بارزانى ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و سوپاسى پێشمه‌رگه‌كانى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى كرد كه له‌و بۆنه‌یه پیرۆزدا داوه‌تیان كردووه و خۆشحالى خۆشى ده‌ربرى كه به‌شدارى له یادكردنه‌وه‌ى ئه‌و بۆنه پر سه‌روه‌ریه ده‌كات و گووتیشى بینینى ئه‌و پێشمه‌رگه دێرینانه‌ى كه به‌شداریان له‌و شۆرشه كردبوو هێزێكى زیاتریان پێبه‌خشیه‌وه و رێز و خۆشه‌ویستیشى بۆ شه‌هیدانى ئه‌و شۆرشه و ئه‌و پێشمه‌رگانه دوپاتكرده‌وه كه ئێستا له ژیاندا نه‌ماون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى په‌سنى شۆرشى ئه‌یلول كرد و رایگه‌یاند شۆرشى ئه‌یلول ته‌نها شۆرشێك نه‌بوو له‌دژی دیكتاتۆرى به‌لكو شۆرشێكى كۆمه‌لایه‌تى و نه‌ته‌وایه‌تى و سیاسى بوو له ژێر یه‌ك رێباز و یه‌ك رێبه‌ر له زاخۆ تا خانه‌قین هه‌لگیرسا و گه‌نج و لاوانى ز‌وربه‌ى ده‌ڤه‌ره‌كانى كوردستان به پێشكه‌ش كردنى گیانى خۆیان به‌شداریان له‌و شۆرشه پر له كوردایه‌تیه كرد و واى له تاكه‌كانى گه‌لى كورد كرد كه ئیراده‌یان به‌هێزتر بێت و له هه‌وڵ دان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى گه‌لى كورد و رزگاركردنى كوردستان به‌رده‌وام بن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بارزانى ئه‌و شۆرشه‌ى به شۆرشێكى پاك و بێگه‌رد و راست و پر له ئه‌خلاق و پر له پێشمه‌رگه‌ى به ئه‌خلاق و به ویژدان و خۆبه‌ش بۆ رێبازى كوردایه‌تى وه‌سف كرد. به‌شداریكردنى له‌و شۆرشه‌شى به گه‌وره‌ترین شه‌ره‌ف و پیرۆزترین پۆست له ژیانى خۆیادا دانا، به گه‌نجانى كوردستانیشى راگه‌یاند كه پێویسته ئه‌وه بزانن كه ئه‌و مافانه‌ى ئێستا به ئاسانى به‌ده‌ست نه‌هاتوون، به‌لكو به هه‌لگیرساندنى شۆرشى ئه‌یلول و شۆرشه‌كانى تر به‌ده‌ستهاتوون.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به ده‌ڤه‌رى زاخۆى راگه‌یاند كه نووسراوێكى ئاراسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردوو و پێیانى راگه‌یاندووه كه زاخۆ بكرێته ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ.
له درێژه‌ى قسه‌كانیدا به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به ره‌وشی ناوچه‌كانی هه‌ێمی كوردستانی كرد و به ره‌وشێكى خراپ وه‌سفیكرد، گووتیشى هه‌میشه له هه‌وڵ دام بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ره‌وشه ئاساى ببێته‌وه و له هه‌وله‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام كاتێك له ئێران و توركیا ده‌پرسیت بۆچى ئێوه سنوور و ده‌ڤه‌ره‌كانمان تۆپباران و بۆردومان ده‌كه‌ن ئه‌وان ده‌لێن ئێمه رێز له هه‌رێمى كوردستان ده‌گرین، هێچ ناكۆكیه‌كمان له گه‌ل هه‌رێمه‌كه‌ى ئێوه نیه، به‌ڵام پژاك و په‌كه‌كه دێن له ناو خاكى ئێمه هێرش ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر سنوره‌كانى ئێوه.
هه‌روه‌ها گوتى له ئیستادا چه‌ندان كونسلخانه‌ى ولاتانى جیهان له هه‌ولێر هه‌ن و له سه‌ر ئاستى نێوه‌ده‌وه‌تى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ مامه‌له له گه‌ل هه‌رێم ده‌كرێت بۆیه پێویسته پژاك و په‌كه‌كه ره‌وشى هه‌رێمى كوردستان له به‌رچاو بگرن، هه‌روه‌ها ته‌ئكیدى له مافه ره‌واكانى گه‌لى كورد كرده‌وه، رایگه‌یاند ئه‌و مافانه به شه‌ر به‌ده‌ست ناهێنرێن چونكه ئیستا سه‌رده‌مى شه‌ڕ نه‌ماوه و گوتی كاتێك له توركیا تۆ به هه‌بوونى سى په‌رله‌مانتار داواى مافى كورد بكه‌ى چ پێویستیه‌ك به چه‌ك هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان گه‌لى كوردى له‌وه دلنیاكرده‌وه كه نابێت جارێكى تر كورد به‌ده‌ستى كورد بكوژرێت. گوتیشى كاتێك من پۆستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمم قبولكرد بۆ ئه‌وه‌م قبول نه‌كرد كه پۆستێكى وا به‌رزم هه‌بێت، به‌لكۆ بۆ ئه‌وه‌م بوو كه ناوماڵى كورد رێك بخه‌م، داواى ئاشتیشى له هه‌موو لایه‌ك كرد.
سه‌رۆك بارزانى راشگه‌یاند كه له ئیستادا پێگه‌ى كورد به‌هێزه و هیچ كاتێكیش ئه‌و پێگه‌یه بۆ پاشه‌وه ناگه‌رێته‌وه و ته‌ئكیدى له سه‌ر ئه‌و چاكسازیه‌ش كرده‌وه كه ده‌ستیپێكردوه.
له كۆتاى قسه‌كانیدا سه‌رۆك بارزانى گووتى له نێوان تاك و ده‌ڤه‌ره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ من هیچ جیاوازیه‌ك نیه، رێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو تاكى كورد و ده‌ڤه‌ره‌كانى كوردستان هه‌یه به‌ڵام خه‌لكى زاخۆ بۆ من روحن.
