په‌یامی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی نوسه‌رو رۆشنبیری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان مامۆستا مه‌حمود زامدار
حوالێخۆشبوو كه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی ته‌رخانكرد، بهوپهرِی له‌خۆبوردویی و دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی به بواره جیاجیاكانی كولتوری نه‌ته‌وه‌كه‌ی كرد و له هه‌موو ژانره‌كانی ئه‌ده‌ب و وهرگێرِان و شانۆ و شیعر و لێكۆڵینه‌وه‌و كاری رۆژنامه‌وانییدا جێده‌ستی سه‌نگین و داهێنه‌رانه‌ی نه‌خشاند و به‌رهه‌می به‌پێز و ئه‌فراندنی نه‌مر و به نرخی بهجبَهێشت.هه‌ربۆیه‌س له‌ده‌ستچوونی ئه‌و رۆشنبیره گه‌وره‌یه خه‌ساره‌ت بوو بۆ هه‌موو بواره‌كانی كو‌لتور و فه‌رهه‌نگی گه‌له‌كه‌مان .
مه‌حمود زامدار هه‌میشه رۆشنبیرێكی نوێخواز بوو، هه‌رده‌م خه‌ونی به كۆمه‌ڵگایه‌كی پێشكه‌وتووی مۆدیرنهوه ده‌بینی و بۆ ئه‌و ئامانجه‌ش ده‌ینوسی و بۆ ئه‌و ئامانجه شاكاره نوێخوازه‌كانی جیهانی وهردهگێرِایه سه‌ر زمانی كوردی و هه‌میشه به‌و ئارِاستهیهدا هه‌وڵی ده‌دا و كاری ده‌كرد .
زامداری نه‌مر كۆڵه‌كه‌یه‌كی كولتوری و هانده‌رێكی وره‌به‌خش بوو بۆ لاوانی به‌هره‌مه‌ند ، بۆ شاعیر و نوسه‌ر و هونه‌رمه‌ندانی گه‌نج ، ده‌سگیرۆیی ده‌كردن و رێنیشانده‌ریان بوو، له كوردستان و به تایبه‌تی له هه‌ولێر ئه‌م پیاوه له پشتی هه‌موو پرۆژه و ده‌نگه نوێخواز و داهێنهرهكانهوه بوو .
زامدار هه‌میشه رۆشنبیرێكی سه‌ر به به‌ره‌ی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌ی بوو، پیاوێكی میللهتپهروهر و نیشتمانخواز و دڵسۆزی خاك و وولاَت بوو، بۆیه له مه‌یدانی داكۆكی له مافه ره‌واكانی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا شه‌ره‌فێكی دیكه‌ی بۆ خۆی تۆماركرد و ژیانی پرِ له هه‌ڵوێستی مه‌ردانه بوو .
زامداری نه‌مر پیاوێكی ماندوونه‌ناس بوو، سه‌رباری ته‌مه‌ن و ناساغی تادوایین ساته‌كانی ژیانی له داهێنان و به‌خشش نه‌وه‌ستا ، هه‌ربۆیه له ده‌ستدانی زامدار له‌ده‌ستچوونی داهێنه‌رێكی هه‌میشه پرِ به‌خشش بوو.
به‌و بۆنه‌یه‌وه وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده بهرِێزهكهی و له تێكرِای رۆشنبیرانی گه‌له كه‌مان ده‌كات .
