كورد داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كار بۆ راگرتنی بۆرمانی ئێران و توركیا بكات

كورد داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كار بۆ راگرتنی بۆرمانی ئێران و توركیا بكات
ژمارەیەك لە ئەندامانی كورد لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەم داوایان لە نەتەوەیلی یەكگرتوو لە رێگەی نووسینگەكەی لە عێراق كرد كە رۆڵی مرۆیی و ئەخلاقی خۆی بۆ راگرتنی بۆردمانەیلی ئێران و توركیا بۆ ناوچەیلی سنووریی هەرێمی كوردستان ببینێ.

بەپێی بەیاننامەی ژمارەیەك لە ئەندامی كورد لە پەرلەمانی عێراق كە وێنەیەكی گەیشتە ئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز) ئاماژەیان كردووە، زیاتر لە جارێك ئێران و توركیا پێشێلی هەموو یاسا و بەڵێننامەیلی ناودەوڵەتیان كردووە لە رێگەی كردنە ئامانجی ناوچەیلی سنووریی هەرێمی كوردستان بەبۆردمانی ئاسمانی و زەوینی.

لە بەیاننامەكە هاتووە، ئەوەی ئەو دوو وڵاتە دەیكەن لە پێشێلكردنی سەروەریی عێراق و دەستدرێژیكردنە سەر سنوورە ناودەوڵەتییەكەی چارەسەر نییە بۆ كێشەی ناوەخۆیی ئەو وڵاتانە، بگرە پێشهاتێكی ترسناكە بۆ تێوەگلاندنی هەموو ناوچەكە لە ناسەقامگیری.

پەرلەمانتارەیلی كورد سەركۆنەی دەستدرێژی ئەو دوو وڵاتانەیان كرد و داوایان لە نەتەوەیلی یەكگرتوو كرد لە رێگەی نووسینگەكەی لە عێراق بۆ بەجێگەیاندنی ئەركی مرۆیی و ئەخلاقیی خۆی بەكاركردن بۆ راگرتنی ئەو پێشێلكارییانە هەستێ.

بەیاننامەكە داوای لە نەتەوەیلی یەكگرتوو كرد كە پاڵەپەستۆ بخاتە سەر توركیا و ئێران بۆ ئەوەی بەڕەسمی داوای لێبوردن لە گەلی كوردستان بكەن و ناچاری قەرەبووكردنەوەی كوژراو و قوربانەیلی بۆردمانەیل بكەن.

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق وەك ناڕەزایی لە بەرامبەر بۆردمانی ناوچەیلی سنووریی هەرێمی كوردستان لەلایەن توركیا و ئێرانەوە ماوەی 30 خولەك دانیشتنی خۆی هەڵپەسارد.

لە ئەنجامی بۆردمان باڵەفڕەیلی توركیا 7 هاووڵاتیی كورد لە یەك ماڵبات گیانیان لەدەست دا و بەهۆی تۆپبارانی ئێرانیش 3 هاووڵاتیی تر كوژران، سەرەڕای زیانی گەورە بەكشتوكاڵ و ئاژەڵی ناوچەكە و ئاوارەبوونی دەیان ماڵبات.
Top