سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا له عیراق ده‌كات
له دیدارێكدا، سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربونی له باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست له كاره‌كانیدا ، به‌تایبه‌تی له چۆنیه‌تی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هۆڵه‌ندا و به‌شداری كردنی كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانی هۆڵه‌ندا له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و وه‌به‌رهێنان و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و نه‌وت وگازدا و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستانیشی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره هاوكارییه‌ك.
له به‌رامبه‌ردا ، باڵیۆزی نوێی هۆڵه‌ندا سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئه‌م هه‌ڵوێسته و گرنگیدانی به به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوولا.
تاوتوێكردنی هه‌ل و مه‌رج و بارودۆخی سیاسی ئه‌مرۆی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
