سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه ده‌كات
له سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كه به‌رێز ئازاد به‌رواری جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئاماده‌ی بوو ، به‌رێز فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ئاماده‌بوونی له كۆنفرانسه‌كه و ئه‌و وتاره به‌نرخه‌ی كه پێشكه‌شی نوێنه‌ران و تێكرای گه‌لی كوردستانی كرد له سه‌ر چۆنیه‌تی كاراكردنی كاروچالاكی نوێنه‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و پێشهاته سیاسییه‌كانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه و هه‌روا چۆنیه‌تی گرتنه‌به‌ری ئه‌و میكانیزمانه‌ی كه ده‌بنه هۆی به‌هێزكردن و فراوانكردنی كاری نوێنه‌رایه‌تیه‌كان و له‌م رووه‌وه به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجام و راسپارده‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌ی به سه‌رۆك بارزانی راگه‌یاند.
سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌ی له سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌و تێكرای نوێنه‌ران كرد و پشتگیری خۆیشی بۆیان دووپاتكرده‌وه له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه پێیان سپێردراوه له چوارچێوه‌ی رێنوێنیه‌كان و راسپارده‌كان و له‌م رووه‌وه ته‌ئكید له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی كردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه كوردستانی و عیراق و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و هه‌روا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و رایگه‌یاند كه ئێوه نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانن و پێویسته به هه‌موو توانایه‌كتانه‌وه بایه‌خ به هاوڵاتی كوردستانی بده‌ن به بێ ره‌چاوكردنی ئه‌وه‌ی كه سه‌ر به چ لایه‌نێكی سیاسین و پێویستیشه وه‌ك رووی گه‌شی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ره‌فتار بكه‌ن ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای گرنگیدان به ره‌وه‌ندی كوردستان و ئاگاداربوون له گیروگرفت و كێشه‌كانیان و هاریكاری كردنیان له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گیروگرفت و كێشانه به شێوه‌یه‌ك كه هه‌میشه سۆز‌و هه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمدا بێت.
ئه‌مه‌و له كۆتایی دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه چه‌ند سه‌رنج و تێبینیه‌كی خۆیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرد كه بوه مایه‌ی خۆشحاڵی به‌رێزیان.
