نوسەری كورد مەحمود زامدار كۆچی دوایی كرد
ئەمرۆ پێنشەممە 8/9/2011ز نووسەر و بیرمەندی ناسراوی كورد دووای ئەوەی بۆماوەیەكی درێژ بەنەخۆشییەوە دەیناڵاند كۆچی دوایی كرد.
نوسەر تەمەنێكی درێژی لە خزمەتی زمان و ئەدەبی كوردی بەسەر برد‌و لەو بوارانەدا جێگا پەنجەی دیار و بەرچاوە.
مه‌حمود زامدار به‌م دواییانه چه‌ندین جار به‌هۆی خراپی باری ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه ماوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها پێشتر به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری، به‌برِیاری مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ی توركیا كراوه.
زامدار یه‌كێك له نووسه‌ره هه‌ره ناسراو دیاره‌كانی كوردستانه، له دوای خۆی چه‌ندین به‌رهه‌می به‌جێهشتووه، چ وه‌ك نووسین، لێكۆڵینه‌وه، رۆژنامه‌وانی و وه‌رگێرِان، هانده‌ری چه‌ندین كه‌سیش بووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه نێو دنیای ئه‌ده‌ب و نووسینه‌وه، به پاڵپشتی نووسه‌ره گه‌نجه‌كانیش ناسرار بوو.
