به‌مه‌به‌ستى سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ئیتالیا و هاتنى زیاترى كۆمپانیا و بزنسمان و شاندى زانكۆكانى ئیتالیا بۆ خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كیه‌كان و كه‌رتى گه‌شتیار و دیراسه‌تى شوێنه‌واره‌كان، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیار سه‌میر عه‌بدوڵلاَ مسته‌فا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار له‌گه‌ڵ دیمونى دى ساتى كونسوڵى گشتى ولاَتى ئیتاڵیا له هه‌ولێر كۆبۆه‌وه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شت و گوزار خۆشحاڵى بۆ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له گه‌ڵ كونسوڵى ئیتاڵیا ده‌برى و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ولاَتى ئیتالیا له چه‌ندین بواردا زۆر پێشكه‌تووه كه ئه‌وانیش بریتین له كه‌رتى گه‌شتیارى و هه‌روه‌ها بوارى پاراستن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى شوینه‌واره‌كان ، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیرى شاره‌وانى ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد ئێمه خۆشحاڵین كۆمپانیاكانى ئیتاڵیا له‌م بوارانه بێنه هه‌رێمى كوردستان و هاوكاریمان بكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ردا كونسوڵى ئیتالیا له‌هه‌ولێر وێراى سوپاسگوزارى بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ى لێیكرا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئێستا په‌یوه‌ندى ئیتالیا له‌گه‌ڵ هه‌ریمى كوردستان له زۆر بواردا له ئاستێكى زۆر باشدایه و به‌رێگه‌ى باڵیوزخانه‌ى عێراق و نوسینگه‌ى حكومه‌تى هه‌ریم له ئیتاڵیا ئه‌م په‌یوه‌ندیانه زیاتر توندوتۆڵ بوون و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌سه‌ردانه‌كانى به‌رێز سه‌رۆكى هه‌ریمى كوردستان كرد بۆ ئیتاڵیا ئه‌مه‌شى وه‌ك لایه‌نێكى دیكه‌ى ره‌نگدانه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا خسته روو، سه‌باره‌ت به‌و كارانه‌شى كه ئیتاڵیا ده‌توانێت له هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامى بدات ، جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پشتیوانیان بكات ده‌توانن له‌هه‌موو بواره‌كاندا له هه‌ریم كاربكه‌ن و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كونسولى ئیتالیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد وابرِیاره له ئایینده‌یه‌كى نزیك وه‌زیرى ئابورى ئیتاڵیا و شاندێكى زانكۆكانى ئیتاڵیا به‌مه‌به‌ستى لیكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌واره‌كان سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن، كونسوڵى ئیتاڵیا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هاتنى وه‌زیرى ئابورى ئیتالیا بۆ هه‌رێمى كوردستان ده‌بێته هۆكارى ئه‌وه‌ى زیاتر كۆمپانیا و بزنسمانه‌كان ئیتالیا بێنه هه‌رێمى كوردستان.