له هه‌ولێر خۆپێشاندانێكی فراوان له دژی بۆردوومان و تۆپبارانه‌كردنه‌كانی وڵاتی ئێران و توركیا ده‌ستی پێكرد
ئه‌مرِۆ به به‌شداری ده‌یان هه‌زاری هاووڵاتی خۆپێشاندانێكی فراوان بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له شاری هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر ناره‌زایی ده‌ربرِین بۆ به‌رده‌وامی تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان له لایه‌ن ئێران و توركیایه‌وه ده‌ستی پێ كرد.
نیاز عه‌بدوڵا وه‌ك یه‌كێك له رێكخه‌رانی خۆپێشاندانه‌كه‌و ئه‌ندامی كه‌مپینی شه‌قام له پێناو نیشتمان كه ئه‌ركی رێكخستنی خۆپێشاندانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆدا بوو به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌م خۆپێشاندانه‌دا به ده‌یان هه‌زار له هاووڵاتیان به‌شدارییان كردووه‌و ناره‌زایی خۆمان وه‌ك هاووڵاتیه‌ك له دژی به‌رده‌وام بوونی تۆپباران و بۆردوومانه‌كانی وڵاتی توركیا بۆ سه‌ر خاكی كوردستان كه ماوه‌یه‌كه ئه‌نجامی ده‌دات\"".
روونیشیكرده‌وه\"" یاداشتێكی ناره‌زایی ده‌برِین به ناوی خه‌ڵكی كوردستان ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی گوشاره‌كانی خۆی بخاته سه‌ر ئه‌و دوو وڵاته تا بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان رابگرن\"".
وتیشی\"" له رۆژانی داهاتوو له ناره‌زایی ده‌ربرِینه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین تا ئه‌وكاتانه‌ی تۆپباران و بۆردوومانه‌كان دێنه وه‌ستاندن\""."
