پـژاک: ئێران هێرشه‌کانی ڕاگرتووه
گوته‌بێژی هێزه‌کانی پژاک شـێرزاد که‌مانگه‌ر سه‌باره‌ت به دوا ئاکامی ئاگربه‌سـته‌که‌یان گوتی به ناوبژیوانی و هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داواکاری گه‌لێـک هێزی هه‌رێمی خێرخواز که نایانه‌وێت له ههرێـمهکهدا شه‌ڕ و پـێـکدادان هه‌بێت، ئێمه ئاگربه‌سـتێـکی یه‌کلایه‌نه‌مان ڕاگه‌یاند تاوه‌کو شه‌ڕ و پـێـکدادان ڕابوه‌سـتێت و هه‌وڵ بدرێت به ڕێی دیالۆگ و شێوازی دیموکراتیـیانه مه‌سه‌له‌که چاره‌سه‌ربکرێت.
پاشـان شـێرزاد که‌مانگه‌ر ده‌ڵێت له کاتژمێر 12 نیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه ڕێـکه‌وتی 5 ی مانگی نۆ ئێمه ئاگربهسـتهکهمان خستووه‌ته قۆناغی جێبه‌جێـکردنه‌وه.
ده‌شڵێت دوای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌سـته‌که ئێران تۆپباران و هێرشبردنی ڕاگرتووه. دواتر ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئێران نه‌یانتوانیوه هیچ ناوچه‌یه‌ک داگیربکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:58 خوله‌كه.
-voanews
