فوئاد حوسێن: هه‌ر كه بارودۆخ گونجاو بوو واده‌ی سه‌ردانه ره‌سمییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێران راده‌گه‌یه‌نین
له‌مباره‌یه‌وه فوئاد حوسێن دوێنێ سێ شه‌ممه 6/9/2011 له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ی هه‌ندێ له ئاژانسه‌كانی ده‌نگوباس بڵاویان كردۆته‌وه رایگه‌یاند كه به‌ڕێز مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتێكی ره‌سمی سه‌ردانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا واده‌ی سه‌ردانه‌كه دیاری نه‌كراوه و له كاتێكی گونجاو‌دا واده و ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه رایده‌گه‌یه‌نرێت.
سه‌رۆكی دیوان هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه ئه‌و بانگهێشته ره‌سمییه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران ماوه‌یه‌كه گه‌یشتۆته جه‌نابی سه‌رۆك بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێزیان سه‌ردانی تاران بكه‌ن، بابه‌تی سه‌ردانه‌كه تاوتوێ كراوه، به‌ڵام هه‌ر كاتێك واده‌ی ئه‌نجامدانی بۆ دیاری كرا، ئه‌وسا له ره‌وشێكی گونجاو‌دا راده‌گه‌یه‌نرێت.
