کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیتاڵیا وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن

کۆمپانیاکانی وڵاتی ئیتاڵیا وەبەرهێنان لەهەرێمی کوردستان ئەنجامدەدەن
بەمەبەستی پتەکردنی پەیوەندیەکانیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ ژمارەیەک لەکۆمپانیای ووڵاتی ئیتالیا سەردانی وەزارەتی تەندروستیان کرد ولەلایەن وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگەرمی پێشوازیان لێوەکرا.

بەپێی راگەینراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دانەیەکی ئاڕاستەی ئاژانسی پەیامنێر کراوە تیایدا هاتووە: لەدانیشتنێکدا گفتوگۆلەبارەی رەوشی تەندروستی هەرێمی کوردستان کرا، هەروەک لەلایەن خۆیانەوە وەفدی میوان دڵخۆشی خۆیان لەبەرامبەر پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان دەربڕی کەماوەی چەند سالێکە ئاوەدانکردنەوەو پێشکەوتنی بەرچاو بەدی هاتوون.

لەبەشێکی دانیشتنەکە وەزیری تەندروستی هاوکاری پشتگیری ئیتالیەکانی بەرزنرخاند کە ساڵانێکە منداڵانی توش بوو بەنەخۆشیەکانی دڵ چارەسەری پێویستیان بۆدەکرێت لەنەخۆشخانەکانی ووڵاتەکەیان، هەروەها هیواشی خواست ئەو پەیوەندیەی نێوانیان لەبواری تەندروستی گەشەی زیاتری پێبدرێت.

لەکۆتایش وەفدیی میوان هیوایان خواست بتوانن لەداهاتوو پرۆژەی گرنگی وەبەرهێنان ئەنجامبدەن بەتایبەت لەبواری تەندروستی لەدروست کردن وبنیات نانی نەخۆشخانە و هاوکاری کردنی هەرێمی کوردستان بە ئامێرو پێداویستیەپزیشکیەکانی سەردەم.
Top