دقی وتاری سه‌رۆكی كوردستان له یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێم له ده‌ره‌وه
هه‌والێر _ گوڵان میدیا
به ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
خوشك و برایانی به‌رِێز
به خێراهاتنی هه‌موو لایه‌كتان ده‌كه‌م و خۆشم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه به‌شداری ده‌كه‌م له یه‌كه‌م كۆنفرانسی نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه
ئه‌مه یه‌كه‌مین كۆنفرانسه‌و ماوه‌یه‌كی درێژه به نیازی به‌ستنی ئه‌م كۆنفرانسه بووین، به‌ڵام هه‌لومه‌رج هه‌مووجار رێكنه‌ده‌كه‌وت و بێگومان ئه‌مه كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگه‌و ئومێده‌وارم كۆنفرانسێكی سه‌ركه‌وتوو بیت و ئێوه‌ی به‌رِێزت بتوانن ئیش و كاره‌كانتان رێك و پێكتر بكه‌ن و ده‌ست له سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان دابنێن و به‌رنامه‌یه‌كی رێك و پێك بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ودوا چۆن هه‌نگاو بهاوێژین، ئه‌ركی ئێوه ئه‌وه‌یه كه زیاتر پێوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌لڕ قوڵتر بكه‌ن له گه‌لڕ دۆستانی گه‌له‌كه‌مان و باشتر كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان به ده‌ره‌وه بناسێنن و دۆستی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان په‌یدا بكه‌ن، ده‌زانم ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه و به‌ڵام موسته‌حیلیش نییه، به تایبه‌تی له هه‌لومه‌رجی ئه‌مرِۆدا كه زۆر له دۆستانی گه‌له‌كه‌مان هاتۆنه‌ته پێش و گرنگی كوردستان ده‌زان و ئه‌همه‌یه‌تی كوردستان و ئه‌و پێوه‌ندییانه ده‌زانن، ده‌لیلیش بۆ ئه‌مه وا خه‌ریكه خۆی له 20 كونسوڵگه‌ریی بدات و نووسینگه‌ی بالیۆزخانه‌و رۆژیش نییه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا بێنه كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی بێن وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ئێمه ژماره‌یه‌كی گرنگین له هاوسه‌نگی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست، بێگومان ئه‌ركی نوێنه‌رانی شۆرِش له جارن زۆر زۆر سه‌ختتر بوو چونكه نه‌ك كه‌س هه‌بوو گوێ بگرێت و ته‌نیا ئیش و كاریان ئه‌وه بوو بتوانن كه‌سێك باوه‌رِ بهێنن گوێ بگرێت له مه‌ره‌گه‌ساته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد، خۆم یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی زۆرجار سه‌فه‌رم كردووه زۆر مه‌منون ده‌بووم ئه‌گه‌ر سیناتۆرێك یاخود جێگرێك یان وه‌زیرێك ئاماده بووا به رێكه‌وت له چێشتخانه‌یه‌ك بمان بینی بوایه و گوێی له مه‌گه‌رِه‌سات و چه‌ندی خه‌ڵكی ئێمه شه‌هید بووه‌و چی به سه‌رمان دا هاتووه و به‌شتێكی زۆر گرنگمان ده‌زانی، بێگومان گۆرِانێكی گه‌وره به سه‌ر وه‌زعه‌كه‌دا هاتووه له به‌ر ئه‌وه ئه‌ركی ئێوه ئه‌ركێكی پیرۆزه و داوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌كه‌م و دڵنیاشم كه ئێوه بۆ ئه‌م ئه‌مانه‌ته چونكه حكوم له سه‌ر هه‌رێم و گه‌ل و له سه‌ر خه‌باتی گه‌لی كوردستان و شه‌هیدانی ئێمه له رێگه‌ی ئێوه ده‌بێت و ئومێده‌وارم ئێوه بتوانن نوێنه‌رایه‌تیه‌كی راسته‌قینه‌ی گه‌له‌كه‌تان بن.
كێشه‌ی ئێمه كێشه‌یه‌كی ره‌وایه، له یادمه له ساڵانی شێسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو شاندێكی به‌ریتانی هاتبوو به ناوی كڵ براگن بوو كه زۆر زۆر یارمه‌تیشی داین به زنجیره‌یه‌ك مقاله كه رۆیشتووه گوتی كێشه‌ی ئێوه كێشه‌یه‌كی زۆر ره‌وایه، به‌ڵام نازانم نه‌تان توانیوه یاخود نه‌تان زانیوه به‌رگری لێ بكه‌ن و یاخود به ده‌ره‌وه بیناسێنن، ره‌نگه هه‌ر دوو لایه‌نیش بێت هه‌ر وه‌كو باسم كرد كه‌س ئاماده‌نه‌بوو له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان له‌و سه‌رده‌مه و سیاسه‌تی جیهانی ئه‌و سه‌رده‌مه كه سیاسه‌تێكی زۆر زۆر زاڵمانه بوو هه‌مووی پشتیوانی بوو له دیكتاتۆرِه‌كان و دژی میلله‌تان و ئاره‌زوو و مافی میلله‌تان بێت و ره‌نگه وه‌كو پێویستیش نه‌مانزانی بێت و ئه‌م توانایه‌شمان نه‌بێت، یاخود گوتی ده‌بێت ئێوه سسته‌مێك له رێگه‌ی نوێنه‌ران و دۆسته‌كانتان خه‌ڵكی ئه‌ورووپا و ده‌ره‌وه‌و ئه‌مریكا راسته‌یه‌كانی وه‌زعی ئێوه بزانن، ئێستا ئه‌لحه‌مدولڵا ئه‌م قۆناغه‌مان برِی، قۆناغی پێشتر ئه‌وه بوو ئێمه پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ی خۆمان پارێزین جا به هه‌ر قیمه‌تێك بوو بێت، ئێستا قۆناغی ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و په‌ره‌پێدان و پاراستنی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه‌و ده‌بێت ئێمه هه‌میشه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه بچین نابێت بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه به‌ره‌و پاشه‌وه بچین به هه‌ر چ شێوه و قیمه‌تێك، ئومێده‌واریشم له‌م كۆنفرانسه ئێوه بگه‌نه برِیاری زۆر ته‌واو رێك و پێك و ته‌نزیمی ئیش وكاری نوێنه‌رانمان له‌ده‌ره‌وه و ده‌ست له سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان دابنێن به ته‌ئكید كه‌موكورِی هه‌یه به‌ڵام دڵنیام ئینشالڵا له‌م كۆنفرانسه هه‌موو ئه‌و كه‌موكورِیانه چاره‌سه‌ر ده‌كرێن.
لێره‌ش ده‌مه‌وێت به ده‌رفه‌تی بزانم سوود وه‌ربگرم و باس له وه‌زعی ناوخۆ و ناوچه‌كه بۆ بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئاگادار بن، ئێستا له هه‌رێمی كوردستان جه‌وێكی ئیجابی هه‌یه‌و خۆشتان ده‌زانن پێش ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك كێشه هه‌بوو خۆپێشاندان و ئۆپۆزسیۆن هه‌بوو خۆشبه‌ختانه مامه‌ڵه‌كردن له گه‌لڕ ئه‌م وه‌زعه به شێوه‌یه‌كی حه‌كیمانه كرا‌و ئێمه هه‌موو برای یه‌كترین و كورِی یه‌ك ماڵین و ئه‌گه‌ر بۆچوونی جیاوازیشیمان هه‌بێت شتێكی ئاساییه به‌ڵام ئه‌لحمدولڵا دیسان كورد جارێكی دیكه ئیسپاتی كرد له كاتی ته‌نگانه‌و گرفتی ناوخۆشمان هه‌بێت به‌ڵام له ئه‌نجام به شێوه‌یه‌كی عاقڵانه ده‌توانین لێی ده‌رباز بین و ئه‌مجاره‌ش نه‌گه‌یشته ئاستی ئه‌وه‌ی وه‌كو وڵاتانی تر ببێته دوژمنایه‌تی، شتێكی زۆر زۆر ئاساییه بۆچوونی جیاواز هه‌بێت له نێوان حزبه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانیش به‌راستی وه‌زعه‌كه جیاوازه‌و هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه‌و سسته‌می فره‌حزبیه و تا راده‌یه‌كی زۆر ئازادی هه‌یه‌و دامه‌زراوه‌ی شه‌رعی هه‌یه به رێی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه، بۆیه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ل ئه‌م وه‌زعه‌چ له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆن یاخود ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌بێت تعاونێكی عاقڵانه و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی.
وه‌كو باسم كرد ئێستا كه‌ش وهه‌وایه‌كی له‌بار هه‌یه و پێش چه‌ند رۆژێك چه‌ند برِیارێكمان ده‌ركرد و دڵنیام حكومه‌ت ده‌ستی به جێ به‌جێ كردنی كردووه‌و جێبه‌جێشی ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش به جیددیمان كه نامانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ك وه‌زعی ناو هه‌رێمی كوردستان تێك بچێت و دڵنیاشتان ده‌كه‌مه‌وه تێك ناچێت، ئێمه پاشه‌كشه ناكه‌ین له پاراستنی ئازادی و دیموكراسی له‌م وڵاته و به هه‌موو شێوه‌یه‌كیش به‌رگری له دامه‌زراوه‌كانی شه‌رعی له‌م وڵاته ده‌كه‌ین.
به‌رنامه‌ی چاكسازیشمان به‌رنامه‌یه‌كی جیددییه‌و له‌وه‌ش پاشه‌كشێ ناكه‌ین و جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و نه‌ك چاكسازیش به ته‌نیا به‌ڵكو ده‌بێت بۆ داهاتوو سسته‌مێكی وا داده‌نێین كه هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره نه‌بێته‌وه یاخود ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ گه‌نده‌ڵی جارێكی شوێنی خۆی له نێو دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت دا بدۆزێته‌وه، ئه‌مه زۆر زۆر گرنگتره له‌وه‌ی ئه‌مه‌ی ئێستا چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئێمه ده‌بێت چاره‌سه‌ری ئه‌وه بكه‌ین ئه‌وه نه‌مینێت و له داهاتووش دووباره نه‌بێته‌وه.
بابه‌تێكی تریش ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ی پێبده‌م ئه‌م وه‌زعه ئالۆزه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له گه‌لڕ وڵاتانی توركیا و ئێران، ئێمه زۆرمان پێ ناخۆشه به‌وه‌ی شه‌رِ و پێكدادان هه‌یه له نێوان پژاك و ئێران و په‌كه‌كه و توركیا، زۆر زۆر هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی ئاشتی بۆ ئه‌وه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ك شه‌رِ روونه‌داته‌وه و گه‌یشتنه ئه‌نجامی تاراده‌یه‌ك دڵخۆشكه‌ریش به‌ڵام له ناكاو ئه‌م وه‌زعه هه‌مووی گۆرِا، ئێمه باوه‌رِمان وایه به شه‌رِ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر نابێت نه كورده‌كان ده‌توانن به شه‌رِ هیچ به ده‌ست بهێنن نه ئه‌م ده‌وڵه‌تانه ده‌توانن به تۆپخانه‌و فرِۆكه ده‌توانن چاره‌سه‌ری كێشه بكه‌ن، ئێمه له‌گه‌لڕ مافی میلله‌تی كوردین و ئه‌مه به راشكاوی ده‌ڵێم به‌ڵام له گه‌لڕ ئه‌وه‌نین به رێگه‌ی شه‌رِو كوشتن ئه‌و مافانه به‌ده‌ست بهێنن چونكه به ده‌ست ناهێت، ئێمه پشتگیری له په‌كه‌كه و پژاك ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رِ بكه‌ن و به شه‌رِ ئه‌م مافانه به‌ده‌ستبهێنن به‌ڵكو ئێمه هانیان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی داوای مافی نه‌ته‌وه‌كه‌یان بكه‌ین، كورده‌كان له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه له جیاتی ئه‌وه‌ی به ئاربی جی و كلاشكۆف شه‌رِ بكه‌ن كه مومكینه به‌ر له 20ساڵ ناچار بووین وه‌ك میلله‌تێك ده‌ست بده‌ینه چه‌ك و شه‌رِ بكه‌ین، با ئه‌مرِۆ له په‌رله‌مان و له ئه‌نقه‌ره و له نێو په‌رله‌مان شه‌رِ بكه‌ن و زۆر زۆر كاریگه‌رتر ده‌بێت و ده‌ستكه‌وتی زیاتریش به ده‌ست ده‌هێنن، بێگومان ئێمه زۆرمان پێناخۆشه هه‌ندێك جار خه‌ڵكی ئێمه ده‌بێته قوربانی ئه‌و شه‌رِه و شه‌رِێكی نه‌خوازراو كه له بنه‌ره‌تدا دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان نییه ئێمه پشتگیری ناكه‌ین و پیشتگیری ئه‌و تۆپباران و بۆردوومانانه ده‌كه‌ین و ئیدانه‌ی كوشتنی خه‌ڵكی خۆمان ده‌كه‌ین به‌توندی و نه پشتگیری له‌وه‌ش ده‌كه‌ین هیچ حزبێكی كوردی به شه‌رِ هه‌وڵ بدات مافی خۆی به ده‌ست بێنێت چونكه له جیهان مه‌قبوڵ نییه، ره‌نگه زۆر كه‌س بڵێ بۆ كاتی خۆی هه‌لوێستی ئێمه توند بوو له سه‌ره‌تای رووخانی رژێمی به‌عس چونكه هه‌لوێستی توركیا توند بوو و هه‌لوێستی توركیا ئه‌وه بوو ئێمه ده‌چینه كوردستان پێشمه‌رگه چه‌ك ده‌كه‌ین و كوردستان وا لێ ده‌كه‌ین، بێگومان ئه‌و كات و ئێستاش ده‌ڵێین ئه‌و سیاسه‌ته بێت ده‌بێت به سه‌ر جه‌نازه‌ی ئێمه دا بێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كێشه له گه‌لڕ په‌كه‌كه بێت بێگومان بمانه‌وێ نه‌مانه‌وێ هه‌ندێك له پروشكه‌كانی ئه‌م كێشه‌یه ئێمه‌ش ده‌گرێته‌وه و ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه، ئێمه هه‌وڵمانداوه به ئاشتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت و كاتێكیش له توركیا و ئێران ده‌پرسین بۆچی ئێمه ناوچه‌ی ئێمه بۆردوومان و تۆپباران ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له گه‌ل هه‌رێمی كوردستان نییه و بۆ یاساكانی ئێوه نییه، به‌ڵام ئێمه ناتوانین ئه‌وه قبوڵ بكه‌ین خه‌ڵكێك له ناوی خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بێت سه‌رباز و پاسدار و خه‌ڵكی ئێمه بكوژێت بگه‌رِێنه‌وه ناو خاكی هه‌رێمی ئێوه، یان ده‌بێت ئه‌م كرده‌وانه نه‌مێنێ یاخود هێزی هه‌رێم له سه‌ر سنوور بێت یان ئێمه ناچارین به‌رگری له خۆمان بكه‌ین و ئه‌مه قسه‌ی ئه‌وانه، كاتێك به په‌كه‌كه و پژاك ده‌ڵێین مراعاتی وه‌زعی هه‌رێم بكه‌ن به داخه‌وه مراعاتی وه‌زعی هه‌رێم ناكه‌ن، لێره ئێمه موعره‌جین و فعله‌ن موعره‌جین له لایه‌ك وه‌كو دوو ده‌وڵه‌ت پێی ده‌ڵێی سنووری خۆتان بگرن ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه، گرتنی سنوور ئێمه هێز بنێرین ره‌نگه ئه‌وانه كێشه‌یه‌كی وا دروست بكه‌ن ره‌نگه ببێته شه‌رِی كورد و كورد، من كاتی خۆشی كه سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمم قبوڵ كرد برِوا بكه‌ن سه‌ببه‌تی هه‌ر سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو ئاسه‌واری شه‌رِی خۆكوژی نه‌هێلم و جارێكی تریش شه‌رِی كورد كورد نه‌بێته‌وه‌و له به‌ر هیچ هۆیه‌كی دیكه نه‌بوو له به‌ر ئه‌وه ئه‌مه نابێت و له گه‌لڕ جه‌نابی سه‌رۆك مام جه‌لالیش خه‌ریكین له گه‌ل ئێران و توركیا و په‌كه‌كه و پژاكیش بكه‌ینه چاره‌سه‌رێك شه‌رِ نه‌مینێ و ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوویت بێگومان خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره‌یه به هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان و خه‌ڵكی ئێران و توركیاش ده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر له‌مه‌دا سه‌رنه‌كه‌وتین به‌راستی ده‌ڵێم ئێمه نابینه به‌شێك له‌م شه‌رِه و ئه‌وكات برِیاری دیكه ده‌ده‌ین كه چۆن خه‌ڵكی هه‌رێم بپارێزین یاخود زیانی كه‌متر بێت، مه‌وزوعه‌كه به‌م شێوه‌یه كه ئێمه له‌گه‌لڕ ئه‌م شه‌رِه نین و له گه‌ل هه‌قی كوردین به‌ڵام ده‌بێت به ئاشتی داوای بكه‌ین و ئه‌مه قسه و رێنمایی ئێمه‌یه و پێویستیش به‌وه ناكات نه‌ك ته‌فسیراتی دیكه‌ی پێ بدرێت و خه‌ڵكی موزاهیده‌ش بكات و ره‌نگه زۆر كه‌سیش ره‌نگه به عاتیفه قسه بكه‌ن ئه‌مه راستیی و سیاسیه‌تی واعقی ئێمه‌یه.
ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكۆكیمان هه‌یه ، دوا ئه‌وه‌ى كورد رۆڵى گرنگى بینى له پێكهێنانى حكومه‌تى ئێستاى ئێراق، پێش ئه‌وه زۆر رێكه‌وتن هه‌بوو له‌نێوانمان، به‌لاَم خه‌ریكه دیسان وه‌زعه‌كه به‌ره‌و تاكرِه‌وى ده‌چێت، ئێمه بۆیه قبوڵمان كرد له‌گه‌ڵ ئێراق بمێنینه‌وه و ده‌نگمان به‌ده‌ستووردا مه‌سه‌له‌ى مادده‌ى 140ـه كه چاره‌سه‌رى بۆ ناوچه دابرِاوه‌كان دانا بوو ، بۆیه ده‌بێ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێ به‌و شێوه‌ى له‌ده‌ستووردا هاتووه ، جگه له‌وه‌ش زۆر له بابه‌تى تر هه‌یه، له‌وانه نه‌وت و غاز و پێشمه‌رگه و فیدراڵیه‌ت ، چونكه هه‌ست ده‌كرێ كه له فیدراڵیه‌ت په‌شمان ببنه‌وه ، له‌كاتێكدا زه‌مانى حكومى شمولى له‌دونیادا نه‌ماوه، به‌لاَم ئێمه مشكیله‌یه‌كى گه‌وه‌ره نابینین ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره جێبه‌جێ بكرێ، له‌هه‌مانكاتدا ئێمه وه‌ك كوردستان به‌شێك نین له ململانێى تائیفى كه ئه‌مه‌كێشه‌یه‌كى گرنگ و گه‌وه‌ره‌یه له عێراق ، دواتر ده‌بێ خه‌ڵك ئه‌وه بزانێ مه‌سه‌له‌ى ئێمه زۆریه و كه‌مینه نیه له‌په‌رله‌مان ، به‌ڵكو ئێمه وه‌كو كورد نه‌ته‌وه‌ى دووه‌مین له عێراق و عێراق له‌دوو نه‌ته‌وه‌ى سه‌ركى پێكهاتووه ، ئه‌مه راستى مه‌سه‌له‌كه‌یه ،له‌به‌ر ئه‌وه له‌چه‌ند رۆژى داهاتوو برِیار دراوه وه‌فدێكى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى د. به‌رهه‌م سه‌ردانى به‌غدا بكات، بۆئه‌وه‌ى زۆر به‌جددى ئه‌و مه‌سه‌لانه باس بكرێ و ئه‌و 19 خاڵه‌ى پێش پێكهێنانى حكومه‌ت له‌سه‌رى رێكه‌وتبووین هه‌موو بینه‌وه پێش و بزانن چه‌ندى جێبه‌جێ كراوه و كامه‌ى جێبه‌جێ نه‌كراوه ، ده‌بێ ئه‌مجاره تێبگه‌ین ئایا پابه‌ندى ده‌ستورى عێراق ده‌بن و رێكه‌وتنه‌كانى نێوان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن یان نایكه‌ن ،ئه‌وكاته خه‌ڵكى كوردستان ئاگه‌دارده‌كه‌ینه‌وه له هه‌ر برِیارێك كه پێویست بێت .
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌رله‌میانه‌ى وته‌كانیدا ئاماژه‌ى به مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا كرد له عێراق و رایگه‌یاند:به‌ته‌ئكید مانه‌وه‌ىَ هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق هێشتا پێویسته، هه‌موو هێزه‌كانى عێراقیش كاتێك به‌دوو قۆڵى داده‌نیشن هه‌مان بۆچونیان هه‌یه ، به‌لاَم بۆ راگه‌یاندن به‌نه‌وعێكى تر قسه‌ده‌كه‌ن و موزایه‌ده له‌سه‌ر یه‌كتر ده‌كه‌ن، من پێموایه به‌نه‌مانى هێزه‌كانى ئه‌رمه‌ریكا له عێراق ئه‌گه‌رى شه‌رِى ناوخۆ و ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى و كێشه‌ى تائیفى زۆر ده‌بێت ، بۆیه بوونى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌ولاَت ئینجا به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت پێویسته ، چونكه تاكوئێستا هێزه‌كانى عێراق ئه‌وتوانه‌یه‌یه‌یان بتوانن پارێزگارى له‌خۆى بكات ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر وه‌زعى عێراق ، ئه‌گه‌ر نا پێش روخانى رژێمى به‌عس له‌كوردستان هێزى ئه‌مه‌ریكا نه‌بووه و پێویستمان پێ نه‌بووه ، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ ئه‌و بابه‌ته پێویسته رێكه‌وتنێك له‌نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا بكرێت ، به‌مه‌رجێك سیاده و به‌رژه‌وه‌ندى عێراق له‌به‌رچاو بگیرێت، نه‌وه‌ك وه‌ك داگیركه‌ر ، به‌جۆرێك چۆن ده‌توانن یارمه‌تى هێزه‌كانى عێراق بده‌ن تاكو بتوانن بگه‌نه ئاستێك میلله‌ت و خه‌ڵكى عێراق بپارێزن ، ئه‌گه‌ر ئه‌و رێكه‌وتنه‌كرا ، چ به‌ر هه‌رێم بكه‌وێت ئێمه ئاماده‌ین، ئه‌گه‌ریش رێكه‌وتنیان نه‌كرد ، ده‌بێ خۆیان ولاَمى خه‌ڵكى عێراق بده‌نه‌وه.
