مه‌حمود عوسمان: مالكی وه‌ك ده‌وڵه‌تی یاسا واژوی له‌سه‌ر 19 خاڵه‌كه كردوه نه‌ك وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران
گوڵان- ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: هێشتا كێشه‌ی گه‌وره بریتیه له مادده‌ی 140 و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ركراوه‌كان.
مه‌حمود عوسمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق تایبه‌ت به‌گوڵان رایگه‌یاند: ئه‌و 19 خاڵه \"مالكی\"" واژۆیكردووه، به‌لاَم \""مالكی\"" وه‌كو \""ده‌وڵه‌تی یاسا\"" واژۆیكردووه نه‌ك وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیران، هاوكات هه‌ندێك له قه‌واره‌كانی ناو حكومه‌ت رازی نین له‌گه‌ڵ هه‌موو خاڵه‌كان، بۆنمونه لیستی \""عێراقیه\"" رازی نیه له‌سه‌ر 140 به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئێمه ده‌مانه‌وێ، كێشه‌یه‌كی دیكه له‌وه‌دایه كه خودی كورده‌كان به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كه ناكه‌ن و نه سه‌ردان ده‌كه‌ن و نه‌یش به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كه ده‌كه‌ن بۆ خستنه‌رِووی ئه‌م مه‌سه‌لانه، ئه‌مرِۆیش له‌نێو كێشه‌كانی عێراق و ناكۆكیی نێوان قه‌واره‌كان و مه‌سه‌له‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ك ده‌ڵێی پرسه‌كه‌مان وونبووه، له‌بیركراوه، ناكرێ ئێمه خۆمان به مه‌سه‌له‌كانی دیكه بخافڵێنین و كێشه‌كانی خۆمان له‌بیربكه‌ین، بۆیه پێموایه \""هاوپه‌یمانی كوردستانی\"" له‌مباره‌یه‌وه كه‌مته‌رخه‌م بووه.
له‌باره‌ی كێشه‌ی گه‌وره‌ی كورد له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق عوسمان وتی: ئه‌وه‌ی راستی بێ كێشه گه‌وره‌كان بریتیه له مادده‌ی 140 و ناوچه ناكۆكی له‌سه‌ركراوه‌كان و ئه‌مرِۆ وێرِای گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ كورده‌كانی ئه‌و ناوچانه كێشه‌ی پێشمه‌رگه هاتۆته‌ئاراوه و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه هێشتا چاره‌سه‌رنه‌كراوه، له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی یاسای نه‌وت و غاز، هاولاَتیان داوای هه‌مواركردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاَته‌كانی هه‌رێم، چه‌ندین كێشه هه‌یه، هێشتا ئامار چاره‌سه‌رنه‌كراوه، كێشه‌ی زۆر ماوه به‌تایبه‌تی ئه‌و كاغه‌زه‌ی كه پێشكه‌شی حكومه‌تمان كرد، 19 خاڵه‌كه كه ناوی لێنراوه به \""كاغه‌زی كوردی\""، له‌لایه‌نێكی دیكه‌وه حكومه‌تی ناوه‌ندیش ره‌خنه‌ی له‌سه‌رمان هه‌یه و ده‌ڵێت حكومه‌تی هه‌رێم حیساباته‌كان و خه‌رجییه‌كان نانێرن و ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتمان بۆ نانێرن، ئه‌وانیش سكالاَیان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، كێشه له‌ئارادا هه‌یه و پێویسته هه‌وڵدان هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه حكومه‌تی ناوه‌ندی بتوانێت به‌دواداچوونی مه‌سه‌له‌كان له هه‌رێم بكات و به‌پێچه‌وانه‌یشه‌وه، مه‌به‌ستم له \""به‌غدا\""، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت كێشه ئیدارییه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، هه‌روه‌ك كه ئێوه‌یش ده‌زانن فیدرالییه‌ت شتێكی نوێیه له \""عێراق\"" بۆیه پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بدۆزرێته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مباره‌یه‌وه و له‌هه‌موو لایه‌نه‌كانه‌وه ئه‌زموونه‌كه لاوازه."
