تۆپخانه‌كانی ئێران ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیان ئاواره‌ كرده‌وه‌

تۆپخانه‌كانی ئێران ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كانیان ئاواره‌ كرده‌وه‌
شه‌وی رابردوو جارێكی دی تۆپخانه‌كانی ئێران به‌ خه‌ستی تۆپبارانی چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستانی كرده‌وه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌مپانه‌ی كه‌ پێشتر خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌هۆی تۆپبارانه‌كانی ئیرانه‌وه‌ ئاواره‌ بوو بوون جارێكی دی ئاواره‌ی كردنه‌وه‌.

سه‌چاوه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ خه‌بات ئۆنلاینی راگه‌یاند : شه‌وی رابردو تۆپخانه‌كانی ئیران به‌ خه‌ستی ناوچه‌كانی ره‌زگه‌و ماره‌دوو به‌سته‌و ئه‌ركه‌یان تۆپباران كرده‌وه‌ و ئه‌مجاره‌یان تۆپبارانه‌كه‌ی هه‌ردوو كه‌مپی ئاواره‌كانی له‌ كه‌مپی كۆجارو پردی حه‌سۆ گرته‌وه‌و جارێكی دی ئه‌و ئاوارانه‌ی ئاواره‌ كردنه‌وه‌ كه‌ پێشتر ماڵ و حاڵیان له‌ گونده‌كان جێهێشتبوو.
Top