چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو خۆپێشاندانێكی به‌رفراوان له شاری هه‌ولێر له دژی بۆردوومان و تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان ئه‌نجام ده‌درێت
هێمن ساڵح وه‌ك یه‌كێك له چاڵاكوانانی بواری كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی له شاری هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا ئه‌مرِۆ رایگه‌یاند\" له هه‌رێمی كوردستان كه‌مپینی شه‌قام له پێناو نیشتمان راده‌گه‌نین و ئامانجی له دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌مپینه وه‌ستاندنی بۆردوومان و تۆپباران كردنی ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستانه له لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" ئه‌م كه‌مپینه‌كه پێكهاتووه له ژماره‌یه‌ك له رِێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆشنبیری كه له دژی تۆپبارانكردنی سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئێران و توركیا و پێشه‌ڵكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و كوردستانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌درێت\"".
وتیشی\"" رۆژی چوارشه‌مه‌ی داهاتوو یه‌كه‌م چاڵاكیمان بریتیه له ئه‌نجامدانی خۆپێشاندانێكی به‌ر فراوان بۆ به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، تێیدا یاداشتێك به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ده‌ین گوشار له سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا و ئێران بكه‌ن بۆ راگرتنی شاڵاوه‌كانی هێرش كردنیان\""."
