سبه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفرانسی نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه له هه‌ولێر سازده‌كرێت
له‌م باره‌یه‌وه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی krg.org رایگه‌یاند: له‌ژێر رێنماییه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ به دامه‌زراوه‌یی كردنی كاروباری په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌و به پشتگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، سبه‌ی یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی تایبه‌ت به نوێنه‌رانی حكومه‌ت له ده‌ره‌وه سازده‌كرێت.
ئه‌م كۆنفرانسه ده‌رفه‌تێك ده‌بێت بۆ نوێنه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خستنه‌ڕووی كار و چالاكیه‌كانیان و داڕشتنی به‌رنامه‌ی كاری ئاینده‌یان، هه‌روه‌ها پێشكه‌ش كردنی پێشنیار و راسپارده‌یان بۆ باشتر به‌رێوه‌بردنی كاره‌كانیان له‌گه‌ڵ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و گرفت و ئاسته‌نگانه‌ی كه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه له جێبه‌جێكردنی كاره‌كانیان.
به‌ڕێزیان گووتی: فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت وه‌كو كه‌ناڵی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه، زۆر به بایه‌خه‌وه ده‌روانێته رۆلی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه و به‌بڕوای ئێمه‌ش ئه‌م كۆنفرانسه ته‌كانێكی گرنگ ده‌بێت بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه.
فه‌لاح مسته‌فا راشیگه‌یاند ئه‌م كۆنفڕانسه به ئاماده‌بوونی به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم و به‌ڕێزان سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سازده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه رێنمایی و راسپارده و بریاری پێویست ده‌ربكه‌ن، تاكوو ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیانه بتوانن به شێوه‌یه‌كی باشتر له جاران كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
