پتر له ملیۆنێك و 500هه‌زار قوتابی به‌شداری له پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی نوێ ده‌كه‌ن
هه‌ولێر _ گوڵان میدیا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی2011 - 2012 له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
ئیسماعیل به‌رزنجی به‌رِێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرِۆ به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له‌مرِۆوه پرۆسه‌ی خوێندنی ساڵی2011 - 2012 له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پێی توانا كاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه كردووه كه له ناوه‌نده‌كانی خوێندن دا هه‌یه\"".
روونی كرده‌وه\"" له سه‌رجه‌م هه‌رێمی كوردستان ملیۆنێك و 530هه‌زار قوتابی به‌شداریی له خوێندنی ساڵی نوێ كردووه\"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا\"" ئه‌و ژماره‌یه‌ك قوتابیانی قۆناغی بنه‌رِه‌تی، ناوه‌ندی، ئاماده‌یی ، پیشه‌یی و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه\""."
