به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت راده‌گیرێت
به‌رێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی پاسپۆرتی گه‌رمیان موزلام فازل عه‌باس به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری راگه‌یاند، له ماوه‌ی مانگی رابردوودا له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان دوو هه‌زار و سێ سه‌د و چل و یه‌ك پاسپۆرت له جۆری A به هاولاَتیان دراوه و له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و شه‌ش سه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك بۆ ره‌گه‌زی نێر و 650 بۆ ره‌گه‌زی مێ بووه.
ناوبراو راشیگه‌یاند؛ له كۆتایی 27/8 مانگی رابردووه‌وه له به‌ر هۆكاری ته‌كنیكی مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنانی پاسپۆرت له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی عێراق ڕاگیراوه. فازل روونیكرده‌وه گرفته‌كه به‌هۆی خراپی و پچڕانی هێڵه‌كانی ئهنتهرنیته له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق، بۆیه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی مامه‌ڵه‌كان راگیراوه.
