سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پیرانى شانشینى هاشمى ئوردون ده‌كات
له دیدارێكدا كه به‌رێز هۆشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئاماده‌ی بوو؛ وێراى به‌رز نرخاندنى رۆڵى سه‌رۆك بارزانى وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كى نه‌ته‌وه‌یى له عیراق و ناوچه‌كه‌دا ، په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ر دوولاو چۆنیه‌تى په‌ره‌پێدانى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ر دوولا بێت خرایه به‌رباس.
تاوتوێكردنى ره‌وشى ناوچه‌كه به گشتى و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى هه‌ندێ له وڵاتانى عه‌ره‌بى ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو و له‌م رووه‌وه بیروبۆچون سه‌باره‌ت به‌و په‌ره‌سه‌ندنانه ئاڵوگۆڕكران.
