له سێ رۆژی جه‌ژندا پتر له 2هه‌زار هاووڵاتی چاره‌سه‌ری پزیشكیان وه‌رگرتووه
جه‌لیل عه‌بدوڵلاَ جێگری به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێر به سایتی (گوڵان میدیا)ی رایگه‌یاند: به پێی دوا ئاماری نه‌خۆشخانه فریاكه‌وتنى ناوه‌ندى هه‌ولێر له یه‌كه‌م رِۆژى جه‌ژن 4هاولاَتى به هۆى رووداوه‌كانى هاتووچۆ برینداربوونه‌و 12حاڵه‌تی شه‌رِكردنیش له نێوان هه‌رزه‌كاران تۆمار كراوه‌و 12منداڵی تریش به هۆی كه‌وتیان له شوێنی به‌رز بریندار بوونه، سه‌ره‌رِای چاره‌سه‌ركردنی 41حاڵه‌تی سكچوون و رشانه‌وه\".
هه‌روه‌ها روونیشیكرده‌وه\"" له دووه‌م رۆژی جه‌ژنیش ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تی مردن تۆمار كراوه كه بریتی بووه له خنكانی هه‌رزه‌كارێك له یه‌كێك له مه‌له‌وانگه‌یه‌كی هه‌ولێر، سه‌ره‌رِای تۆمار كردنی 9 حاله‌تى شه‌رِو 53 حاله‌تى سكچوون و رشانه‌وه \"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" له باره‌ی سێیه‌م رۆژى جه‌ژنیش 2 رووداوى ئۆتۆمبیل و 5 حاڵه‌تى شه‌رِ و 23حاڵه‌تى سكچوون و رشانه‌وه تۆمار كراوه\"".
وتیشی\"" به پێی ئاماره‌كان له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ به به‌راورد له گه‌لڕ جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵانی پێشوو له‌مساڵدا كه‌مترین رێژه‌ی تاوان و رووداوی شه‌رِو هاتووچۆ و مردن تۆمار كراوه، هاوكات له نۆرینگه‌ی ده‌ره‌كی نه‌خۆشخانه‌كه‌ش پتر 2هه‌زار هاووڵاتی به هۆی نه‌خۆشیی جیاوازه‌وه چاره‌سه‌ر پزیشكیان بۆ ئه‌نجام دراوه\""."
