له رۆژانی جه‌ژن 152هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی كوردستانیان كردووه
مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ماوه‌ی رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان 152هه‌زار گه‌شتیار روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
مه‌وله‌وی جه‌بار له لێدوانێكدا به سایتی (گوڵان میدیا)ی راگه‌یاند\" له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زان واته تا دوێنێ 152هه‌زار گه‌شتیار له ده‌ره‌وه سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه\"".
روونیشیكرده‌وه\"" له‌م ژماره‌یه‌دا 143هه‌زار گه‌شتیار عه‌ره‌بی پارێزگاكانی باشوور‌و ناوه‌رِاستی عێراق بوونه‌و چه‌ند رۆژێككه له كوردستان ماوه‌نه‌ته‌وه\"".
ئاماژه‌یبه‌وه‌شدا\"" هاوكات له‌م ژماره‌یه‌دا 9هه‌زار گه‌شتیار له وڵاتانی دراوسێی عێراق روویان له كوردستان كردووه\"".
وتیشی\"" له كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌دا 99هه‌زار گه‌شتیار هاتۆنه‌ته پارێزگای هه‌ولێرو 26هه‌زار به‌ره‌و پارێزگای دهۆك و 27هه‌زاریش سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیان كردووه\""."
