پشده‌ر.. تۆپخانه‌كانی سوپای ئێران به‌چڕی كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان تۆپباران كرده‌وه
دواى ئه‌وه‌ى رۆژى هه‌ینى بۆ جارێكى دیكه تۆپخانه‌كانى سوپاى ئێران كاتژمێر (3:30)خوله‌كى پاش نیوه‌ڕۆ به‌رزاییه‌كانى كۆته‌ڵ و ده‌وروبه‌رى گونده‌كانى زێوكه و سه‌رخانى له ده‌ڤه‌رى پشده‌ر بۆردومانكرد، له كاتژمێر 6 تا (7:30)خوله‌كى ئێواره‌ى هه‌مان رۆژ ناو گونده‌كانى سونێ و بهردقسلأ و پرده به‌ردینیان تۆپبارانكرد، هه‌روه‌ها كوێستانه‌كانى سه‌رى سادر و جاسوسان و دۆڵه كۆگه‌ى به چڕى بۆردومانكرد.
تۆپبارانى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى تۆپخانه‌كانى سوپاى ئێران، وێڕاى سووتاندنى ره‌ز و پووش و پاوانى جوتیارانى ناوچه‌كه، ترس و دڵهڕاوكیێ له لاى خه‌ڵكى ئاواره‌ى كه‌مپى گۆجارى ده‌ڤه‌رى پشده‌ر درووستكردوه، به‌هۆى نزیكیان له شوێنه بۆردومانكراوهكانهوه.
هه‌ر په‌یامنێرى كوردستان له‌و ده‌ڤه‌ره پێ ڕاگه‌یاندین: به‌هۆى چۆڵكردنى ئه‌وگوندانه و چڕى بۆردومانه‌كه، تا ئێستا هیچ له‌باره‌ى زیانى مادى و گیانى نه‌زانراوه.
-KTV
