سەرۆكی حكومەت و شاندێكی یاوەری پاش جەژن دەچنە بەغدا
توانا عوسمان سكرتێری رۆژنامەوانی سەرۆكی ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێم بەئاژانسی كوردستان بۆ دەنگوباس (ئاكانیوز)ى راگەیاند، بڕیار وایە لە دوای جەژنی رەمەزان بەرهەم ئەحمەد ساڵح سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەسەردانێكی رەسمی بە یاوەری شاندێك سەردانی بەغدا بكات.
عوسمان گوتى، تا ئێستە شاندی یاوەری دیاری نەكراون، بەڵام چاوەڕوان دەكرێت جێگری سەرۆك وەزیران، وەزیرانی پێشمەرگە و دارایی و ئابووری و ژمارەیەك بەرپرسی تری حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك وەزیران بێت، ئەگەرچی دوا بڕیاریش لە سەر دەستنیشانكردنی شاندەكە نەدراوە.
پتر گوتی، چاوەڕوان دەكرێت سەرۆك وەزیرانی هەرێم و شاندی یاوەری چاویان بەنووری مالیكی سەرۆك وەزیرانی عێراق و گەورە بەرپرسانی باڵای حكوومەتی عێراق و لایەنە پێوەندارەكان بە كێشەكان بكەوێ.
\"ماوەی چەند ساڵێكە لە سەر پرسی نەوت و بودجەی هێزەكانی پێشمەرگە و داهاتی هەرێم لە نەوتی عێراق وەك كێشەی هەڵپەرسێردراو لە نێوان حكوومەتی عێراق و هەرێم بەبێ چارەسەركردن ماوەنەوە، تاوتوێی پرسی چارەسەركردنی ئەو كێشانە دەكرێت\""عوسمان وای گوت."
