سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدرال به بۆنه‌ى جه‌ژنى پیرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبایى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى كرد
\"به‌ناوى په‌روه‌ردگارى به‌خشنده‌وه میهره‌بانه‌وه
براى به‌رێز كاك نێچیرڤان بارزانى
به بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنی پیرۆزى ره‌مه‌زانه‌وه پیرۆزبایى گه‌رمتان لێده‌كه‌م هیوادارم جه‌ژنێكى شاد‌و پڕبه‌خته‌وه‌ریى بێت ،مایه‌ى به‌ختیاریى بێت بۆ گه‌له‌كه‌مان و، زیاتر به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندیى هاوپه‌یمانێتیى مان ،كه ئه‌وه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ى ئیجابیی هه‌یه له هه‌مو بواره‌كانى ژیانی كورده‌واریمان و، به‌ره‌و پێشه‌وه چونى ئاشتیى و ته‌بایى له نێو هێزه سیاسیه‌كانى كوردستاندا له پێناوى پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیى یه باڵاكانى گه‌له‌كه‌مان و به‌دیهاتنى ویست و خواستى ره‌واى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردستان دا .
دوباره جه‌ژنتان پیرۆزبێت .
هه‌ربژین و شاد‌و سه‌ركه‌وتو بن.
براى دڵسۆزتان
مام جه‌لال
"
