سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنی ره‌مه‌زان له‌ موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز ده‌كات
بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم .

لە خوای گەورە داواكارم رۆژو تاعەت و عیبادەتی مانگی رەمەزان، مانگی خێرو بەرەكەت لە هەموو موسڵمانان وەرگرتبێ‌ و ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێروخۆشی و بەدیهێنانی زیاتری ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان و كوردستانیش بكەوێتە قۆناغێكی تری ئاوەدانكردنەوە و بونیادنان و پتەوكردنی گیانی برایەتی و تەبایی و پێكەوە ژیان و هێنانەدی مافە دەستوورییەكانی و تێپەراندنی هەموو كێشەو گیروگرفتەكان رووەو چەسپاندنی عێراقێكی فیدراڵ و دیموكرات.

گەلەكەمان لە بەردەم تەحەدیاتێكی زۆر دایە كە پێویست بەوە دەكات یەكریزی خۆمان نەك هەر بپارێزین بەڵكو پتەوتریشی بكەین و هەموو هێزولایەنە سیاسییەكانیش بە پێی بەرپرسیارێتی نەتەوەیی خۆیان رووبەڕووی ئەو تەحەدیاتانە ببنەوە.


مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
29ی رەمەزانی 1432ی كۆچی
29ی ئابی 2011 زایینی
Top