سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له هاوڵاتی شێخه تاهیر ئه‌حمه‌د ده‌كات
ئه‌و هاوڵاتییه به‌جێماوی ئه‌نفاله و له دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گوندی وێڵه له ناحیه‌ی قادركه‌ره‌م ، به‌ڵام شوانێكی عه‌ره‌ب سه‌ر به گروپێكی تیرۆریستی دوو خوشك و دوو برای و برا ژنێكی دووگیانی شێخه ده‌كوژێت و پاشان هه‌ڵدێت. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك ئه‌و هاوڵاتییه فرسه‌ت وه‌رده‌گرێت و به ده‌ستی خۆی تۆڵه له بكوژه‌كه ده‌كاته‌وه ئیتر هه‌ر له‌و كاته‌وه به بێ دادگاییكردن له زینداندا بووه و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش پاش خوێندنه‌وه‌ی وتارێكی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی ئاسۆ به ناونیشانی ( سه‌رۆك بڕیارێكمان ده‌وێ ) بڕیاری ئازادكردنی شێخه‌ی دا.
هاوڵاتی شێخه تاهیر ئه‌حمه‌د سوپاسی سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ ده‌ركردنی بڕیاری ئازادكردنه‌كه‌ی .
