دژی توپ‌باران و هێرشه‌كانی توركیا‌و ئێران لەچەمچەماڵ خۆپیشاندنێك به‌ڕێوه‌چوو
له‌مباره‌یه‌وه‌به‌ختیار ڕۆسته‌م به‌رپرسی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌ریه‌كانی حیزبی شوعی كوردستان به ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێری ڕاگه‌یاند، دوێنێ شه‌و كاتژمێر هه‌شت به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی هێرش و تۆپبارانه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆ سه‌ر ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییمان له ناوجه‌رگه‌ی بازاره‌وه بۆ به‌رده‌م قایمقامیه‌تی شاره‌كه ده‌ستپێكرد.
وتیشی، له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا كه ئاراسته‌ی قایمقام و ده‌زگا بالاَكانی حكومه‌تی هه‌رێم و عێراقمان كرابوو، داوامانكردبوو به زووترین كات كار بكرێت بۆ ڕاگرتنی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایانه‌ی كه‌به ناحه‌ق ده‌كرێته سه‌ر خاكی هه‌رێم و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش هه‌ڵویستی جدی له‌و وه‌ربگرن.
وتیشی، خۆپیشاندانه‌كه به‌به‌شداری حزبی شوعی و پارتی چاره‌سه‌ری كوردستان و ژماره‌یه‌ك له هاولاَتیانی شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ سازكرا.
ئه‌م زنجیره خۆپیشاندانه ناڕه‌زاییانه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كان له كاتێكدایه كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له به‌یاننامه‌كه‌یدا وێنه‌ی كوژران و بریندار بوونی هاولاَتیانی سڤیلی ناوچه سنوریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به دروستكراو ناوبرد.
