بڕیاری سەرۆكی هەرێم: ئەو كەسانەی لەدوای روداوەكانی 17ی شوبات بڕیاری دەستگیركردنیان دەرچووە رادەستی یاسا دەكرێن
پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەپێی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمواركراو، بڕیارماندا:
یەكەم: ئەوكەسانەی كەلەدادگاكانی هەرێمی كوردستان بڕیاری دەستگیركردنیان بۆ دەرچووە و، ئەوانەی كە بریاری سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ژمارە 4 ساڵی 2011 دەیانگرێتەوە لە روداوەكانی مانگەكانی شوبات-ئایار پێویستە رادەستی دادگاكان بكرێن.
دووەم: هیچ لایەنێك یان كەسێك بۆی نییە داواكراوێك داڵدە بدات و، بەپێچەوانەوە بەرپرس دەبێت بەرامبەر یاسا.
سێیەم: پێویستە لەسەر ئەنجومەنی وەزیران و، لایەنی پەیوەندیدار ئەم بڕیارە حێبەجێ بكات لەرۆژی دەرچوونیەوە.
مەسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
27-8-2011
